رفتن به محتوای اصلی

هەڵاوسانی ئابووری ئێران ٧٣%ى تێپەڕاند

هەڵاوسانی ئابووری ئێران ٧٣%ى تێپەڕاند
AvaToday caption
posted onApril 6, 2019
noدیدگاه

 

ڕاپۆڕتی ناوەندی ئاماری ئێران نیشانی دەدات کە لە مانگی ڕەشەمە ڕێژەی هەڵاوسانی کاڵا بە شێوەیەکی بێوێنە بەرز بووەتەوە.

 

ڕاپۆڕتەکە باس لەوە دەکات ئاستی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧ بە جیاوازی لەگەڵ ڕەشەممەی ساڵی ٩٦ بە ڕێژەی ٤٧.٥% بەرز بووەتەوە و نێونجی نرخەکان لە ساڵی ٩٧ گەیشتووەتە ٢٦.٩%. ئەو ڕاپۆڕتە دەریدەخات کە ئاستی گشتیی نرخەکان لە ڕەشەمەدا بە جیاوازی لەگەڵ مانگی ڕێبەندان ٣.٩ لەسەد بەرز بووەتەوە. هەڵاوسانی خواردنەوە و خواردنەکان ٧٣.٢ لەسەدی زیاد کردووە.

خاڵێکی دیکەی سەرنجڕاکێشی ئەو ڕاپۆڕتە ئەوەیە کە خواردن و خواردنەوەکان بە جیاوازی لەگەڵ ڕەشەممەی ساڵی ڕابڕدوو ٧٣.٢ لەسەد زیادی کردووە. خۆراکییە نوێیەکان ٩٤.٢ لەسەد و خۆراکییەکانی دیکە هەڵاوسانی ٢.٤٨ لەسەدیان بە خۆیانەوە بینیوە.

بۆ ئەمساڵ ئیستیو هانکە، ئابووریناسی ئەمریکایی کە ساڵانە لیستێک لە خراپترین و باشترین ئابوورییەکانی دونیا بڵاو دەکاتەوە، ئێران و سێ وڵاتی دیکەی خستە نێو لیستى خراپترینەکانى دونیاوە. وڵاتانی شاد لە سەرەتاى لیستەکە دێن و وڵاتانی لێقەوماویش لە بەشی کۆتایی ئەو لیستە دان و لە بەشی کۆتایی لیستەکەدا چوار وڵاتی ڤەنزوێلا، ئاڕژانتین، ئێران و بڕازیل جێ دەگرن.

 ئابووری ڤەنزوێلا ڕوبەڕووی داڕمان بووەتەوە، ئابوری ئێران و ئارژانتینیش قەیرانییە و بڕازیل بە هۆی زۆربوونی تێچووی خزمەتگوزارییەکانی خانەنشینی، ڕووبەڕووى قەیران بووەتەوە.

ئەمەش نیشاندەرى ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی هۆکاری برسیەتی و هەژاری خەڵکی ئێرانە و ئەم قەیرانە لە دواى گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا زیاتر و زیاتر بووە.