بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران

ئێران

گوشاری بەردەوام بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان

posted onMay 22, 2023
noبۆچوون

 

نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووسێک کە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی دەستگیر كراوە، باس لەوە دەکات کە دوای ئازادبوونی لە زیندان، بە هەموو توانایەوە هەوڵیداوە وەک ڕۆژنامەنووس بمێنێتەوە، "بەڵام ڕێگەیان پێنەداوە".

نامەی سپیدە قلیان لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ پێشانگای کتێبی تۆرین

posted onMay 22, 2023
noبۆچوون

لە ڕێوڕەسمێکدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تورین نامەیەکی سپیدە قلیان، هاوکات لەگەڵ ناساندنی وەرگێڕانی ئیتاڵیی کتێبی "تیلاپیا خون هورالعزیم را هورت می كشد" خوێندرایەوە٠
 شاری تورین چەند مانگێک لەمەوبەر ڕەگەزنامەی فەخری بەم چالاکە کرێکارییە بەخشیبوو.

ئاشکراکردنی سەرکردەی تاوانە دادوەرییەکان بەرامبەر لەسێدارەدراوەكانی ئیسفەهان

posted onMay 22, 2023
noبۆچوون

سەرکردەی تاوانکاری ئەمنی و دادوەری لە پشت کوشتنی گەنجانی ئازادیخواز، ساڵح میرهاشمی، ماجید کازمی و سەعید یەعقووبی، ئەو سێ گەنجە تۆمەتبارەی "ماڵی ئیسفەهان"، کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی بانەمەڕ سزاکەیان جێبەجێ كرا.

بۆ بەکرێگیراوانی سوپا لە زانکۆکانی تەورێز: واز لە سەرکوتکردنی قوتابیان بهێنن

posted onMay 18, 2023
noبۆچوون

 

لە درێژەی سەرکوتکردنی خوێندکاران لە لایەن دامەزراوە ئیتلاعات و ئەمنیەتییە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمەوە، بەکرێگیراوانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تەورێز لانیکەم شانزە خوێندکاری ناڕازییان لە خوێندن بێبەش کردووە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: پێویستە جیهان دژی سێدارەدانی ٣ خۆپیشاندەری ئەشکەنجەدراوی ئێران هەنگاو بنێت

posted onMay 18, 2023
noبۆچوون

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی داوە لە مەترسیی لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەر لە ئێران. ئەم سێ کەسە بە ناوەکانی ماجید کازمی و ساڵح میرهاشمی و سەعید یەعقووبی كە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا دەستبەسەر و بە ئەشکەنجە و فشار ناچار بە دانپێدانان كراون.

نامەی بنەماڵەی مەولانا عەبدولمەجید مورادزەهی: بە زووترین کات زیندانییەکان ئازاد بکەن

posted onMay 18, 2023
noبۆچوون

بنەماڵەی مەولانا عەبدولمەجید مورادزەهی، كەسایەتیی ئایینی سوننە کە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە لە خانەی تاکەکەسی وەزارەتی ئیتلاعاتی تیرۆریستی مەشهەد زیندانی کراوە، لە ڕێگەی نامەیەکی کراوە بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان، خوازیاری فشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامی و ئازادکردنی دەستبەجێی مەول

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٩٢٨ شوێنی گشتی بەهۆی جێبەجێنەكردنی حیجابی زۆرەملێ داخراون

posted onMay 18, 2023
noبۆچوون

ڕۆژنامەی ئیعتماد بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٩٢٨شوێن بەهۆی پاباند نەبوون بە حیجابی زۆرەملێ داخراون. ئەم ڕۆژنامەیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ژمارەیە تەنها لەسەر بنەمای هەواڵی بڵاوکراوەی فەرمییە.