بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سێنتکۆم: بۆ پێنجەم شەو لەسەر یەک هێرشمان کردە سەر ئێران

سێنتکۆم: بۆ پێنجەم شەو لەسەر یەک هێرشمان کردە سەر ئێران
posted onJuly 17, 2026
noبۆچوون

ئەمریکا رایگەیاند، بۆ پێنجەم شەو لەسەر یەک، هێرشیانکردووەتەوە سەر ئێران. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانیئەمریکا (سێنتکۆم) ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکان کاژێر2:00ی دوای نیوەڕۆی پێنجشەممە، بەکاتی رۆژهەڵاتیئەمریکا، واتە 9:00ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر، دەستیانپێکردووە. 

سێنتکۆم دەڵێت: "ئەمڕۆ کاژێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ بە کاتیرۆژهەڵاتی ئەمریکا، بۆ پێنجەم شەو لەسەر یەک، دەستمان بەشەپۆلە هێرشێکی نوێ کرد بۆ سەر ئێران بۆ کەمکردنەوەیزیاتری توانا سەربازییەکانی."

رۆژی پێنجشەممە 16ـی تەممووز، شەڕی نێوان ئەمریکا وئێران لەسەر کۆنترۆڵکردنی تەنگەی ستراتیژیی هورمز تووندتربوو. ئەمریکا چەندین ناوچەی ئێرانی بۆردوومان کرد و لەبەرامبەریشدا ئێران هێرشی کردە سەر هاوپەیمانەکانیئەمریکا لە کەنداو.

ئەم پێکدادانە نوێیانە تەنیا مانگێک دوای ئەوە دێن کەهەردوولا گەیشتبوونە رێککەوتنێکی کاتی بۆ راگرتنی ئەوشەڕەی لە کۆتایی مانگی شوباتدا دەستیپێکردبوو.

سێنتکۆم رایانگەیاند، چەندین ئامانجی سەربازییان لەنێو ئێرانبۆردوومان کردووە، بۆ ئەوەی توانای ئێران بۆ هێرشکردنەسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز کەمبکەنەوە.