بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوپا و دەستوتاقمى خامنەیی سەرچاوەی گەندەڵین

سوپا و دەستوتاقمى خامنەیی سەرچاوەی گەندەڵین
پەردەهەڵماڵین لەسەر دۆسیەى مافیاى گەندەڵى ڕەهبەرى کە زوومى گەمارۆ زیرەکەکانى ئەمەریکاى نەکەوتووەتە سەر
posted onMay 28, 2018
noبۆچوون


یەکێک لەوانەى تا ئێستا نەکەوتووەتە نێو قەرەوڵ و سیرەى گەمارۆکانى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا و ڕۆڵێکى گەورەى لە بارزگانى و مافیاى سەروەست و گەندەڵى ماددى بەیتى ڕەهبەرى و سوپاى پاسداران هەبووە، کەسێکە بە ناوى عەلى ئەنسارى.

لە کاتێکدا کە دۆخى ئابوورى ئێران ڕوو لە خراپى و داڕمانى بەردەوامە، داهاتى مۆرە و کەسانى نێو ناوەندەکانى سەر بە سوپاى پاسداران و بەیتى ڕەهبەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران تا دێت لە هەڵکشاندایە. یەکێک لەوانەى تا ئێستا نەکەوتووەتە نێو قەرەوڵ و سیرەى گەمارۆکانى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا و ڕۆڵێکى گەورەى لە بارزگانى و مافیاى سەروەست و گەندەڵى ماددى بەیتى ڕەهبەرى و سوپاى پاسداران هەبووە، کەسێکە بە ناوى عەلى ئەنسارى.

عەلى ئەنسارى کە خەڵکى تاتى قەزوین و کوڕى حاجى ئەنسارییە، بە خۆى و ٦ برا و خوشکەکەیان لە نێو جێگیرایەتى کاروبارى مەزگەوتەکانى بەیتى ڕەهبەریدان. حاجى ئەنسارى کە لە کۆتاییەکانى دەیەى ٦٠ى هەتاوى کڕیار و فرۆشیارى ئاسنى لەکارکەوتوو و بێکەڵک (قوڕازە) بوو، لە شائابادى ناوچەى ١٨ کە بە بازاڕى ئازادیش بەنێوبانگە، دووکانۆچکەیەکى دامەزراند. پاش لەوە بە بەرتیلدان بە سەرۆکى شارەوانى، زەوییەکى گەورەى لە شارەوانى ناوچى ١٧ بە شێوەى قیستى و بێ پێدانى پارە کڕى کە دواتر تیایدا بازاڕى مۆبڵى ژمارە یەکى یافتئابادى تێدا بنیات نا. پاشان، حاجى ئەنسارى باوکى عەلى، لە ڕێگەى تەقەوى بەرپرسى کاروبارى مزگەوتەکانى بەیتى ڕەهبەرى چووە نێو مافیاى ئەو بەیتەوە و وەک جێگرى کاروبارى مزگەوتەکانى بەیتى عەلى خامنەیی دەستى بە کار کرد.

حاجى ئەنسارى شوێنى کوڕەکەى (واتە عەلى ئەنسارى) لە نێو ڕیزى پێشەوەى کۆڕى وتارەکانى ئایەتوڵا عەلى خامنەیی کردەوە. واتە باشترین شوێن بۆ دروستکردنى پەیوەندى لەگەڵ کەسانى سەرەکى و گەورە بەرپرسانى ڕێژیمى ئیسلامى. عەلى ئەنسارى لە ڕێگەى باوکیەوە لە بەیتى ڕەهبەرى لەگەڵ ئایەتوڵا شاهرودى و برایانى لاریجانى پەیوەندییەکى گەرموگوڕى دروست کرد. بەتایبەت فازڵ لاریجانى بووە جووڵێنەر و گەورەکەرى کارەکەى عەلى ئەنسارى. بەتایبەت لە جادەکانى ساوە زەوییەکى زۆر باش و بەهادار کە ساڵیانێک بێ خاوەن و تاپۆ با لێى دەدا، بە هۆى فازڵ لاریجانى و بە پارەیەکى زۆرم کەم درایە عەلى ئەنسارى و تاپۆکەی بە ناوەوە کرا.

آواتودی: برملاکردن لایەای از پروندە مافیای فساد رهبری کە از چشم تحریمهای هوشمند آمریکا بدور ماندە

عەلى ئەنسارى زەوییەکانى جادەى ساوەى بەوەبەرچاوگرتنى پشکى برایانى لاریجانى و بە بنیاتنانى شەهرەکێکى پیشەسازى، پارچە پارچە کرد و فرۆشتى بە کەسانێک لە نێو بازاڕى مۆبڵ کە دووکانیان هەبوو و دەیانویست کارگەى مۆبڵسازییان هەبێت. ئەنسارى بەو چەندین ملیار تمەنەى کە لەم ڕێگەیەوە دەستى کەوتبوو و لەسەر پێشنیارى بەیتى ڕەهبەرى، چووە نێو ڕیزى دەستوتاقمى مەحموودى ئەحمەدى نژادى سەرۆککۆمار و بە پێدانى بەرتیلى ملیارێک و دووسەد ملیۆن تمەن (سەردەمى یەکەمە خوولى سەرۆککۆمارى ئەحمەدى نژاد) بە مێهرداد بزرپاش ـى بەرپرسى دەستەى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى ئەحمەدى نژاد، لە سەرۆککۆمارە دڵخوازەکەى بەیتى ڕەهبەرى نێزیک بووەوە.

لەوەوە کە دواتر عەلى ئەنسارى کە لە ڕێگەى بەیتى ڕەهبەرى گەیشتبووە پارەیەکى بێ هەژمار، ئەوجارەیان بە دواى نێوبانگ کەوت و بە بەرتیلى ملیاردى بە عەلى سەعیدلوو لە جێگرایەتى جێبەجێکردنى مەحمودى ئەحمەدى نژاد، سەرەتا بووە ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتى فیدراسیۆنى پاسکیلسوارى. مانگێک دواتر سەعیدلوو بە سەرمایەى ٢٠٠ ملیار تمەنییەکەى عەلى ئەنسارى، بێ هیچ ڕێوشوێنێکى یاسایی ئیزنى بانکى تاتى پێ درا. پاش دانانى بانکەکە، بە خێرایی بورسى بانکەکە بۆ فرۆش دانرا. لەم فرۆشەدا پشکێکى سێ دەرسەدى درایە فیدراسیۆنى تۆپى پێ.

بانکى تات ٥٠ لقى لە سەراسەرى وڵات کردەوە، کە مەشهەدیش یەکێک بوو لەو شارانەى لقى بانکەکەى تێدا کرایەوە تا لەو ڕێگەیەوە بە ئاسانى لە پارێزگاى قودسى ڕەزەوى نێزیک بێت. لقەکانى بانکى تات لە باشترن شوێنە جوگرافییەکانى تاران کرانەوە و لە هەر شوێنێک کە تووشى کێشەى یاسایی ببووونایەوە، بە تەلەفۆنێکى حاجى ئەنسارى باوکى عەلى لە بەیتى ڕەهبەرییەوە هەموو شتێک چارەسەر دەبوو. هەر لەو سەردەمەدا کەیهان حوسەین شەریعەتمەدارى کە ئاگاى لە پشتى پەردەى حاجى ئەنسارى نەبوو، دژى عەلى ئەنسارى بابەتێکى نووسى کە بۆچى قوتابخانەیەکەى کەوناراى ئاسەواریى لە ناوەندى پایتەختى ئێران کوتاوەتەوە و لە شوێنەکەى باڵەخانەیەکى بەرز کردووەتەوە، بەڵام زۆرى نەبرد بە تەلەفۆنێکى بەیتى ڕەهبەرى، حوسەینى شەریعەتمەداریی کەوتە نێو کۆماى بێدەنگییەوە.

آواتودی: برملاکردن لایەای از پروندە مافیای فساد رهبری کە از چشم تحریمهای هوشمند آمریکا بدور ماندە

حیکایەتەکە گەیشتە شوێنێک کە حەسەن ڕۆحانى سەرۆککۆمارى نوێ کە سەرەتا هەوڵى دا بە پێچەوانەى ڕوانگەى پێشوو هەنگاو هەڵێنێتەوە، بانکى تاتى خستە ژێر پاڵەپەستۆوە کە چۆن بێ ڕێگەپێدانى یاسایی بنیات نراوە؟! بەڵام بەیتى ڕەهبەرى هاتە نێو باسەکەوە و ڕێگەى هەڵوەشانەوە و بەستنى دەرگاى بانکەکەى نەدا و تەنیا ڕێگەى دا تات لەگەڵ چەند دامەزراوەیەکى ماددى دیکە تێکەڵ بێت و بانێکى نوێ بە ناوى 'بانکى ئایندە' دروست بکرێت. بانکێک کە سەدا ٥١ى بەر عەلى ئەنسارى کەوت. ئێستا هەموو چالاکییەکانى بەیتى ڕەهبەرى و فەرماندە باڵاکانى سوپاى پاسداران هەر لە پارە سپیکردنەوەوە بگرە تا سەرمایەگوزارییە بان یاساییەکان، بەبێ دەنگى لە لایەن بانکى ئایندەوە ئەنجام دەدرێت. پرسێک کە دەبێت لە لایەن وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکاوە بەدواداچوونى بۆ بکرێت.

آواتودی: برملاکردن لایەای از پروندە مافیای فساد رهبری کە از چشم تحریمهای هوشمند آمریکا بدور ماندە

بەدەر لەمە عەلى ئەنسارى خاوەنى دەیان کۆمپانیاى گەورەیە لەوانە گەورەترین پڕۆژەى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست بە ناوى 'ئەلبورز تات' لە ڕۆژئاواییترین ناوچەى تاران کە ژێرخانەکەى ملیۆنێک و حەوسەد هەزار مەترى چوارگۆشەیە. پڕۆژەیەک کە زەوییەکەى لە تەنیشت گۆلاوى ناوچەى ٢٢ى تاران هەڵکەوتووە و عەلى ئەنسارى لە ڕێگەى بەیتى ڕەهبەرییەوە کردوویەتییە مووڵکى خۆى. شوێنێکى گەشتیارى کە تا ئێستا ڕێگە بە کەس نەدراوە تیایدا کۆمەڵگەى بازرگانى دروست بکات.

عەلى ئەنسارى کە بە هۆى پاڵپشتى بان یاسایی ڕابەرى ڕێژیم لە مافیاى سەروەت و سامانى سوپا و بەیتى ڕەهبەرى شوێنگەیەکى تایبەتى هەیە، تەنانەت بەکالۆریۆسەکەى (لیسانس) بە پارە کڕیوە و هیچ بەڵگەنامەیەکى ڕاستەقینەى خوێندنى نییە، لە کاتێکدا کە ملیۆنان لاوى خوێندەوارى ئێرانی بێکار و کاسبین. عەلى ئەنسارى مافى نیشتەجێبوونى کەنەداى وەرگرتووە، لەو وڵاتەیشدا موڵکێکى زۆر و زەوەندى کڕیوە و کارو و کاسبیان پێوە دەکات، هەر بۆیە پێویستە بکەوێتە بەر سەرنجى گەمارۆخراوەسەرەکان.