بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەرتەشی ئیسرائیل: چاوەدێری چالاکییە تێرۆریستییەکانی کۆمارى ئاخوندی دەکەین

ئەرتەشی ئیسرائیل: چاوەدێری چالاکییە تێرۆریستییەکانی کۆمارى ئاخوندی دەکەین
AvaToday caption
posted onApril 29, 2023
noبۆچوون

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بەردەوام چاوەدێری بەسەر چالاکییە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا دەکەن و ئیزن بەو ڕێژیمە نادەن پەرە بە چالاکییە تێکدەرانەکانی بدات.

● دوێنێ پێنجشەممە، فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل و فەرماندەی گشتیی بنکەی فەرماندەیی ئەمریکا (سێنتکام) کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا قسەیان لەسەر جموجۆڵەکانى کۆمارى ئاخوندى لە نێو ئاوە نێودەوڵەتییەکان کرد، بەتایبەت هەوڵەکانى سوپاى تیرۆریستى پاسداران بۆ بەربڵاوکردنەوەى تیرۆر لە ناوچەکە و هەوڵدانى بۆ نائارامکردنى ئاوە نێودەوڵەتییەکان. لەم بارەشەوە بەیاننامەیەک بڵاو کرایەوە و تێیدا هات:

● هێرتزی هاڵۆی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل: 
•  پێوەندیی نزیکی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا گرینگ و چارەنووسسازە.
•  بۆیەشە ئیسرائیل و ئەمریکا بەردەوامن لە هاوکارییە ستراتیژیکەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
•  لەم چوارچێوەیەشدا بەردەوام چاوەدێری ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە دەکەین.
•  بە تایبەتی چاودێرى جکوجۆڵە گێرەشێوێنەر و تێرۆریستییەکانی کۆمارى ئاخوندى دەکەین.

● ژەنەڕاڵ مایکێل کۆریلا، فەرماندەی گشتیی "سێنتکام":
•  هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل هاوپەیمانن.
•  ئێستا ئەرتەشی ئیسرائیل هێز و توانایەکی سەربازی باش و زۆری هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە کردەوەیەکی تێکدەرانە لە ناوچەکە.