بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمڕۆ لە ڤییەننا دانوستانەکانی نێوان ئێران و سێ وڵاتە زلهێزەکە، دەستپێدەکات

ئەمڕۆ لە ڤییەننا دانوستانەکانی نێوان ئێران و سێ وڵاتە زلهێزەکە، دەستپێدەکات
AvaToday caption
posted onAugust 26, 2025
noبۆچوون


ئەمڕۆ سێشەممە، دانوستانەکانی نێوان ترۆیکای ئەورووپی (بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا) و ئێران لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوە لە جنێڤی پایتەختی سویسرا دەستپێدەکات، ئەم گەڕەی دانوستانەکان لە کاتێکدایە هەردوولا ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بوونەتەوە.

وڵاتانی ئەورووپی هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە "میکانیزمی سناپباک" چالاک دەکەنەوە،  كە ڕێگە بە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات ئەگەر ئێران پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ نەکات. لە بەرامبەردا، تاران جەختی لەسەر مافی خۆی بۆ دەوڵەمەندکردنی یۆرانیۆم کردووەتەوە و هەڕەشەکانی ئەورووپای بە "یارمەتیدەر" نەزانیوە.