بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چۆن سپای پاسداران به پلانی باڤل تاڵەبانی هێرشی کردە سەر هەولێر؟!

چگونه سپاه پاسداران با طناب پوسیده یک معتاد به چاه افتاد!؟
posted onJanuary 19, 2024
noبۆچوون

هێرشی درۆنی سپای پاسداران بۆ هەولێر که له ئەنجامیدا پێنج کوژراو و یازده برینداری خەڵکی سێڤیلی بوو، شەپۆلێکی بێ وێنەی ناڕەزایەتی و بێزاری گشتی دژ به سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی له باشووری کوردستانی لێ کەوتەوه. بەتایبەت ڤیدیۆی گیانبەختکردنی ژینا کچه ١١ مانگە که بەبۆنەی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی ئەو ناوەیان لێ نابوو، جەنایتەکانی سپای پاسدارانی دژ به کوردی بەرچاو کرد. ئەمجارەش له ئەو پەڕی سنوور و لەنێوان ئەو دەسته لەو کوردانه بوو که زۆرجار له ڕۆڵی سپای پاسداران بێ هەڵویست بوون.

به وتەی یەکێک له ئەندامانی بەرچاوی یەکێتی (ناو پارێزراو) هێرشی درۆنی سپای پاسدارن بۆ سەر هەولێر به بیانووی تەقاندنەوەی بنکەی موساد به پشتبەستن به سەرچاوە بوونی باڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، گەیشتووەته دەست سپای قودس. باڤڵ تاڵەبانی که له کاتی خۆیدا به لەناوبردنی نێو حیزبی، کۆمەڵێک له ڕێبەرانی کۆن و بەناوبانگی یەکێتی لەناوبرد و دەریانیکرد، نەیتوانی وڵامدەری کێشەکانی ناوخۆیی و چاوەڕوانی لاینگرەکانی حیزبەکەی سەبارەت به کێشەکانی ژیان و بەرزکردنەوەی پلەی سیاسی خۆی له ململانێ لەگەڵ پارتی بێت.

بانگەوازی پێشکەوتن و گەورەبوونەوەی هەولێر، دهۆک و هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی و له بەرامبەریدا سلێمانیه و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی بەبۆنەی سەقەت بەڕێوەبردنی باڤڵ تاڵەبانی هیچکات بەو ئاستە له پێشکەوتن نەگەیشتن. وبەرهێنانی کۆمپانیاکانی نێودەوڵەتی له هەولێر تەنانەت له شەڕی داعش و بەدوایدا هاتنی نەخۆشی کۆڕۆنا، هەرچەند نزم بوونەوه بەڵام نەوەستان.

لەلایکی دیکەوه باڤڵ تاڵەبانی نەیتوانی له دەرچوونی ئەژی ئەمین بەڕێوبەری زانیاری و ئاسایشی یەکێتی بۆ هەولێر و پەشیمانی له بەرامبەر باڤڵ تاڵەبانی، کارێک بکات. ئەژی ئەمین وەک سەندۆقی ڕەشی نهێنیەکانی باڤڵ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بوو. لەدوای تیرۆری بێ ئاکامی ئەژی ئەمین پێش ساڵی ٢٠٢٤ له هەولێر، باڤڵ تاڵەبانی له شاری پێنجوێن و له دانیشتێک لەگەڵ فەرماندە پلەبەرزەکانی سپای قودس، لەبەرامبەر زانیاری سەبارەت به بنکەکانی موساد له هەولێر، بەڵێنی تیرۆری ئەژی ئەمین سەندۆقی نهێنیەکانی یەکێتی له سپای قودسی وەرگرت. سپای پاسدارانیش له سەرخۆشی ئەم زانیاریانه، ئالوودەبوونی باڤڵ به ماددەهۆشبەری کۆکائین و هەڵسوکەوتی نامۆی ئەویان نەدی و پێشەکییەکانی هێرشی درۆنی بۆ هەولێریان داڕشت. ئەم هێرشه بڕیار بووه هەفتەیک پێش ١٦ی ژانویه ئەنجام بدرێت بەڵام به داواکاری باڤڵ و بەو بیانوویه که "والی ئیناخی"یەکێک له هاوبیرەکان و هاوڕێیەکانی ئەژی ئەمین، ڕوویشتنەوەی بۆ سلێمانیه قەبووڵ کردوه و ئەو وەک سیخۆڕێک نابێت بکوژرێت، دواکەوت.

سپای پاسداران به زانیاری گەیشتووەکانی باقڵ، فەرمانی هێرشی له (بیت رهبری) کۆماری ئیسلامی وەرگرت تا به گوللەیک چەند ئامانج بپێکێت. هەم بنکەی موسادی له درێژەی تۆڵەی سەخت له ئیسرائیل و له بێ بەرگریترین ناوچەی دەتەقاند، هەم حکومەتی هەرێمی کوردستانی له دەرئەنجامی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئاگادار دەکردەوه که بەرگری له هەناردەکردنی چەک وچۆڵی سپای قودسی له ڕێگای هەرێم بەرەو سوریه، تاوانی سەختی هەیه.

بەڵام دوای هێرشی درۆنی باش ڕوون بووەوه که بنکەی موساد شتێک جیا له ماڵی بنەماڵەیی یەکێک له میلیاردرەکانی کورد نەبووه. چۆن دەکرێت کەسێک بەو هەموو ئۆفیسانه که هەیەتی، شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی و بنەماڵەکانی بکات به بنکەی موساد؟ بەڵێنی سپا بۆ کوشتنی سەرچاوه نهێنییەکانی یەکێتی ناکام مایەوه و بەڕێوبەری پێشووی دەزگای زانیاری و ئاسایشی یکێتی که ئۆفیسی کارەکەی هاوکات کەوته بەر پەلاماری درۆنه باڵستیکەکانی سپا، ڕزگاری بو. بەڵام باڤڵ تاڵەبانی بەو ئامانجەی که زەبرلێدان له گەشەکردن و پەرەپێدانی هەولێر بوو، گەیشت.

باڤڵ تاڵەبانی لەگەڵ سوپای پاسداران لە سپیکردنەوەی پارە بۆ حزبوڵای لوبنان و یارمەتیدان له هەناردەکردنی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن فەرماندەکانی سوپای پاسدارانەوە، دەستی هەیه. سپای پاسداران به یارمەتی باڤڵ بایکۆتەکاتی ئەمریکا دەور دەداتەوه و به ئاسانی دۆلار و زێڕێک که سپا دەیهەوێت، دابیندەکات. جێی ئاماژەیه ئەم منداڵە گەورەیەی جەلال تاڵەبانی لە هەمان کاتدا پەیوەندییەکی دۆستانە و نزیکی لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیادا وەک هاوپەیمانی ڕۆژئاوا هەیە و ڕۆڵی بریکاری چەند لایەنەی بە باشی و لێهاتوویی ئەنجام داوه.

ساڵی ڕابردوو کاتێک سوپای پاسداران بارەگای حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کردە ئامانج، بافال تاڵەبانی کاتی دیاریکراوی هێرشەکانی دەزانی و هێزەکانی ئاسایشی یەکێتی لە دەوروبەری بارەگای ناوەندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کاتژمێرێک پێشتر بانگکران. بەڵام لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرکردەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، خۆی بە هاوسۆز و دۆستی ئەوانی دادەنا. دوای ئەوەی سوپای پاسداران هەوڵی چۆڵکردنی بنکەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی دا، بافڵ تاڵەبانی دوو ئەفسەری هێزی قودسی وەک بریکاری عێراقی نارد بۆ ئەوەی سەردانی کەمپەکانی حیزبەکە بکەن و بە شێوەیەکی کاریگەر سوپای پاسدارانی هێنا بۆ بنکەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.

ئێستا کاتێکی باشە بۆ بنیاتنانی هاوکاری لە نێوان کوردەکاندا کە بوونەتە داردەست بۆ سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی. کوردانی ڕۆژهەڵات لە سروشتی کۆماری ئیسلامی تێگەیشتوون، حکومەتێک کە هاووڵاتیانی کوردی خۆی کۆمەڵکوژ دەکات، ناتوانێت ببێتە دۆست و هاوڕێی ڕاستەقینەی هاوسەنگەرانیان لە ئەودێوی سنوورەوە. لەم دواییانەدا، ئیبراهیم ڕەئیسی لە ساڵیادی کوشتنی فەرماندەی سپای پاسداران قاسم سولەیمانیدا دووپاتی کردەوە کە حاج قاسم ڕێگەی بە دروستکردنی ئیسرائیلی دووەم نەداوە (میتافۆرێک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کوردانی باشوور) لە ناوچەکەدا. بەڵام لە هەولێر، باشووری کوردستان، هەندێک بەرپرس ئاهەنگ دەگێڕن بۆ ساڵیادی قاسم سولەیمانی! تا ئەو کاتەی کوردەکان دوژمنەکانی خۆیان لە ناوخۆ و دەرەوەدا نەناسن، ئامانجەکانیان بۆ پێشکەوتن و گەشەپێدان بەدی نایەت.