رفتن به محتوای اصلی

پۆمپێئۆ: هەڵەی ئۆباما سەبارەت بە بزووتنەوەی سەوزی ئێران لەسەر ڤەنزوێلاش دووپات ناکەینەوە

پەمپێئۆ: هەڵەی ئۆباما سەبارەت بە بزووتنەوەی سەوزی ئێران لەسەر ڤەنزوێلاش دووپات ناکەینەوە
AvaToday caption
posted onMarch 23, 2019
noدیدگاه

 

مایک پۆمپێئۆوەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی پێنجشەممە یەکی خاکەلێوە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فاکس نیوز و لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە "جیاوازی دۆخی ئێستای ڤەنزوێلا لەگەڵ بزووتنەوەی سەوزی ئێران لە چیدایە؟"، گووتی ترامپ بە تەواوەتی پێچەوانەی ئەو شێوە هەڵسوکەوتەی ئۆباما دەجوڵێتەوە کە بەرامبەر بزووتنەوەی سەوز کردی.

 

پۆمپێئۆلە درێژەی قسەکانیدا گووتی "ئێمە لە بری پشتکردنە خەڵک پشگیریان دەکەین، لە جێگەی خۆدزینەوە لە بەرپرسایەتی پشتیوانی مافەکانی خەڵکی ڤەنزوێلا دەبین و لەسەر ئەو ڕێبازە دەمێنینەوە. هەر لە درێژەی ئەو بەشەی قسەکانیشیدا گووتی "چەندین هۆکار بۆ ئەو شێوە سیاسەتکردنە هەیە کە بەشێکیان سیاسین و بەشێکیان ئابوورین".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گووتی "ئێمە زۆر بە ڕاشکاوی هەوڵ دەدەین خزمەتی مرۆڤدۆستانەی خەڵکی ڤەنزوێلا بکەین، ئێمە دەمانهەوێ هاوکاری خەڵکی ئەو وڵاتە و ناوچەکە بکەین و پێش بە کردەوە سەرەڕۆییەکانی مادۆرۆ بگرین کە خەسار بە خەڵکی ڤەنزوێلا دەگەیەنێت. ئێمە سوورین لەو پێناوەدا بە ئامانج بگەین و گەشبینین کە پێی دەگەین."

لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاری بەرنامەکە لەمەڕ پێشنیاری وڵاتان بۆ خۆپاڵاوتنی جۆ بایدن گووتی "ئێمە لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەدا هاوپەیمانییەکی بەهێزمان دژی داعش پێک هێنا، لە کۆریای باکوور هاوکات لەگەڵ گەمارۆکان دیپلۆماتییەتیشمان هەیە. ئێمە شایەتی هاتنی ٦٠ وڵات بووین کە بە ئامانجی یەکگرتوویی دژی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەوری یەکتر کۆبوونەوە، مەترسییەک کە دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا گرنگی پێ نەدەدا. لە ڕاستیدا جۆ بایدن ئەو کەسە بوو کە ئێرانی خستە ڕێرەوێکەوە کە سەرئەنجامەکەی بەدەست خستنی بۆمبی ئەتۆمی بوو لە لایەن ئەو وڵاتە.

لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی "هەموو ئەو کارانەی ئێمە دەیانکەین چاککردنەوە ئەو کارانە بووە کە دەوڵەتی پێشوو نەیتوانی بە ئەنجامیان بگەیێنێت".