رفتن به محتوای اصلی

ئەمریکا پردێکی ستراتیژیی گواستنەوەی نێوان ئێران، چین و ڕووسیای بۆردومان کرد

ئەمریکا پردێکی ستراتیژیی گواستنەوەی نێوان ئێران، چین و ڕووسیای بۆردومان کرد
posted onJuly 12, 2026
noدیدگاه

ئەمریکا لە قووڵترین هێرشیدا بۆ ناو خاکی ئێران، پردێکی ستراتیژیی هێڵی شەمەندەفەری لە پارێزگای گوڵستان کردە ئامانج، کە شا دەماری گواستنەوەی بازرگانیی نێوان ئێران، چین و ڕووسیایە.

بەرەبەیانی پێنجشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، ئەمریکا بە مووشەکی کروز پردی "ئاق تەکە خان"ی لە شاری "ئاق قەلا" لە باکووری ئێران پێکاوە. ئەم پردە دەکەوێتە سەر ڕێڕەوی نێودەوڵەتیی (چین-قەزاقستان-تورکەمەنستان-ئێران) و یەکێکە لە گرنگترین ژێرخانە ئابوورییەکانی دەستپێشخەریی "کەمەربەند و ڕێگە"ی چین.

ئەم ڕێڕەوە لە مەرزێ "ئینجەبرۆن"ەوە دەچێتە ناو ئێران و ڕووسیا لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە بەشێکی زۆری گواستنەوەی کاڵاکانی بۆ ئەم هێڵە گواستووەتەوە.

هێرشەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر هێرشەکانی ئەمریکا لە باشووری ئێران و گەرووی هورمز چڕ ببوونەوە، بەڵام پێکانی ئامانجێک لە باکووری وڵات و لە نزیک سنووری تورکمانستان، قۆناغێکی نوێ و فراوانبوونی مەودای درێژخایەنی ئاڵۆزییەکان نیشان دەدات.

شارەزایانی سەربازیی ئەم هێرشە وەک هەوڵێک بۆ پەکخستنی پەیوەندییە بازرگانییە ستراتیژییەکانی ئێران لەگەڵ زلهێزە ئاسیایییەکان ناوزەد دەکەن. ئاژانسی "فارس" ڕایگەیاند، ئەم هێڵە لە مانگەکانی ڕابردوودا بەهۆی سنووردارکردنی هاتوچۆی دەریاییەوە، گرنگییەکی بێوێنەی بۆ تاران پەیدا کردبوو.