حکومەتی ئیتالیا ڕۆژی هەینی بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، داوای لە هاووڵاتییانی کرد بە زووترین کات ئێران جێبهێڵن و هۆشداریشی لە گەشتکردن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.
وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی: "داوا لەو هاووڵاتییە ئیتالیانە دەکەین کە بۆ مەبەستی گەشتیاری لە ئێرانن یان ئەرکێکی زۆر پێویستیان نییە، ئەو وڵاتە جێبهێڵن." ئیتالیا گەشتکردنی بۆ عێراق و لوبنانی بە هەموو شێوەیەک قەدەخە کرد و داواشی لە هاووڵاتییانی لە ئیسرائیل کرد "وپەڕی وریایی" بنوێنن و هۆشیار بن.
ئەم هەنگاوەی ڕۆما لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند وڵاتێکی دیکەش هۆشداریی هاوشێوەیان بڵاوکردەوە؛ بەریتانیا بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە تاران بە شێوەیەکی کاتی کشاندەوە و چینیش داوای لە هاووڵاتییانی کرد خاکی ئێران جێبهێڵن.