رفتن به محتوای اصلی

ویتکاف: لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئێراندا "کۆمەڵکوژییەکی ترسناک" ڕوویداوە

ویتکاف: لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئێراندا "کۆمەڵکوژییەکی ترسناک" ڕوویداوە
posted onJanuary 21, 2026
noدیدگاه

ستێڤ ویتکاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئێراندا "کۆمەڵکوژییەکی گەورە و ترسناک" ڕوویداوە و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد ڕەفتارەکانی بگۆڕێت.

ویتکاف لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆسی سویسرا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "پێویستە ئێران ڕەفتارەکانی بگۆڕێت. ئەگەر ئەوان ئەوە بکەن و ئارەزووی خۆیان بۆ ئەو گۆڕانکارییە نیشان بدەن، ئەو کات دەتوانین لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەکان چارەسەر بکەین."

نێردەی تایبەتی ترەمپ جەختی لەوە کردەوە؛ ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا لە پرۆسەی گفتوگۆدا نییە، بەڵام ئاشکرای کرد: "پەیوەندیمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەبووە."

ئەم لێدوانانەی ویتکاف لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران لەسەر پرسە هەرێمییەکان و دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێران بەردەوامییان هەیە.