رفتن به محتوای اصلی

ناسنامەی قوربانییەکی دیکەی خۆپێشاندانەکانی تاران ئاشکرا بوو کە کوردە و باوکی دوو منداڵە

ناسنامەی قوربانییەکی دیکەی خۆپێشاندانەکانی تاران ئاشکرا بوو کە کوردە و باوکی دوو منداڵە
posted onJanuary 11, 2026
noدیدگاه

ڕێکخراوی "کوردپا" بۆ مافەکانی مرۆڤ، ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو کەسانەی پشتڕاستکردەوە کە لە ناڕەزایەتییەکانی تاراندا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو کەسە ناوی "محەممەد زەمانی"یە و خەڵکی شاری ئەیوانە لە پارێزگای ئیلام، بەڵام ساڵانێک بووە لە تاران نیشتەجێ بووە و وەک کرێکار کاری کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاندووە، محەممەد زەمانی کە باوکی دوو کچە، ئێوارەی 18ـی بەفرانباری 1404لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکاندا لە تاران، بە فیشەکی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.

ئاشکرابوونی ناسنامەی ئەم قوربانییە لە کاتێکدایە کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دەدەن و ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و کەشی ئەمنییەوە، پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی قوربانییەکان بە سستی و بە زەحمەت بەڕێوەدەچێت.