رفتن به محتوای اصلی

بە هۆى شەڕەوە لە زیندانی عادلئابادی شیراز زیندانییەک گیانی لەدەست دا

بە هۆى شەڕەوە لە زیندانی عادلئابادی شیراز زیندانییەک گیانی لەدەست دا
AvaToday caption
posted onJuly 29, 2022
noدیدگاه

بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژى ١٤٠١ى هەتاوی، دوای دروستبوونى شەڕ و ئاژاوە لە نهۆمی ٣یەمى یەکەی ٤ى بەندیخانەی "سەبزجوان" کە بەشێکە لە بەندیخانەی عادلئابادی شیراز، چەند زیندانییەک بە سەختی بریندار و زیندانییەکی دیکەش بە هۆى سەختى برینەکەیەوە کە بە چەقۆ لێى درابوو گیانى لەدەست دا!

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندووە: دواى ئەوەى پاشنیوه‌ڕۆى چوارشەممە شه‌ڕ لە نێو زیندانییەکانى لقێکى زیندانی عادلئاباد دروست بوو، زیندانییەکی تۆمه‌تبار به‌ تاوانی گشتی بریندار و یەکێکى دیکەیشیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییەوە کە چەقۆی لێى درا بوو گیانى لەدەست دا.

بەندیخانەی سەبز جوان لە عادلئابادی شیراز شوێنێكە بۆ ڕاگرتنی بەندكراوانی تەمەن ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ و تیایدا هەموو جۆرە کەرەستەیەکى تیژى مەترسیدار و چەقۆ لەوێ دەست دەکەوێت و لەبەر ئەوەى زۆرینەی زیندانییەکان بە تاوانی توندوتیژی سزا دراون، بەو بەشە دەگوترێت (دوورگەی مرۆڤخۆرەکان).

کێشەکە لەوەدایە لە ئێرانى داگیرکراو لە لایەن ئاخوندەکانەوە، هیچ جۆرە جیاکارییەک بۆ تاوانەکان و تۆمەتبارا و تاوانباران نییە و زۆرجاریش هۆکارى دروستبوونى شەڕ و ئاژاوە و گیانلەدەستدانەکان خودى پاسه‌وانانەکانی زیندانەکانن کە سەر بە سوپا و ئیتلاعاتن!