قەرەنی قادری نوسەری دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد
مامۆستا قەرەنی قادری، نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری کورد، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
مامۆستا قەرەنی قادری، نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری کورد، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
عاتفە میرزایی، تەمەن 27 ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، لە بازگەیەکی شاری قەزوێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژرا. عاتفە کە نیشتەجێی سنە و خوێندکار بووە لە قەزوێن، ڕۆژی 10 رەشەمەی 1404 لە کاتی تێپەڕبوونی بە بازگەیەکدا کراوەتە ئامانج و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
قەرارگەی هەمزەی سوپای پاسداران رایگەیاند لە تۆڵەی کوژرانی ئەندامێکی سوپا هێرشیان کردە سەر بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. سەرکردەیەکی ئەو حیزبەش دەڵێت، ئەوانەی شەهید بوون لە کاتی کوژرانی ئەندامەکەی سوپای پاسداران پێشمەرگە نەبوون.
چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "مەحیەدین مەعرووفنیا" و کوڕەکەی، "بێهنام مەعرووفنیا"، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوتوویەک بەسەر دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بە نادیاری ماوەتەوە.
رۆژی شەممە، 18ی نیسان، مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. رایگەیاند: "ئێمە بەشێک نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەر بەردەوام بوون."
رۆژی هەینی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند "هێرشی درۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان شەهید و برینداری لێ کەوتەوە."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن و تاران هەماهەنگی دەکەن بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان.
لە دەسپێکی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، هەرێمی کوردستان بە 719 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە؛ لە ئەنجامدا 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و 94 کەسیش بریندارن. 16 لەو درۆن و مووشەکانەی ئاراستەی هەرێمی کوردستان کران، لە دوای ئاگربەست بووە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بۆ ساڵی 1404، ڕەوشێکی مەترسیداری مافەکانی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی ئێران وێنا کردووە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەدوای دوژمنێکی نوێدا دەگەڕێت و لەوانەیە تورکیا بکاتە ئامانج. ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە توندی هەڕەشەی دەستوەردانی سەربازیی هاوشێوەی قەرەباغ و لیبیای لە دژی ئیسرائیل کرد.