بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی دوو کەس لە پیرانشار

بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی دوو کەس لە پیرانشار
posted onMay 19, 2026
noبۆچوون

چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "مەحیەدین مەعرووف‌نیا" و کوڕەکەی، "بێهنام مەعرووف‌نیا"، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوتوویەک بەسەر دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بە نادیاری ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو"، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە، ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە پێدانی هەر چەشنە زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخیان خۆ دەبوێرن.

ئەم ناروونیە لە کاتێکدایە کە بنەماڵەی مەعرووف‌نیا (قەلاش) لە دۆخێکی نالەباری دەروونیدا بەسەر دەبەن.

مەحیەدین مەعرووف‌نیا و بێهنام مەعرووف‌نیا، حەوتووی ڕابردوو بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم دەستبەسەر کراون و لە کاتی دەستبەسەرکرانیانەوە تا ئێستا، لە مافە سەرەتاییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندیی تەلەفۆنی یان چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.