دامەزراوەیەکی ئەمریکی: ئێران ئامانجی هێرشەکانی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕیوە
ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی ئاشکرای کرد، لە ماوەی تەنیا 16 ڕۆژی ئاگربەستدا، سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە هاوپەیمانەکانی 48 هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، کە زۆرینەیان ئامانجیان حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.