عەباس ئەکبەری، یەکێک لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار، لەسێدارەدرا
ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەیانی رۆژی دووشەممە سزای لەسێدارەدانی عەباس ئەکبەری جێبەجێ کراوە و وەک "سەرکردەی چەکداری کودەتای مانگی بەفرانبار" ناویان بردووە.
ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەیانی رۆژی دووشەممە سزای لەسێدارەدانی عەباس ئەکبەری جێبەجێ کراوە و وەک "سەرکردەی چەکداری کودەتای مانگی بەفرانبار" ناویان بردووە.
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ئیلام، هاونیشتمانییەکی کوردیان بە ناوی "عەلی ئەسکەندەری" دەستبەسەر کردووە و دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ، تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە.
لە کاتێکدا دانوستانەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دۆخێکی هەستیاردایە، ژەنراڵێکی توندڕەوی ئێرانی کە ناوی بە هێرشە نێودەوڵەتییەکانەوە بەستراوەتەوە، پێگەیەکی کاریگەر لە نێوەندی بڕیاری تاراندا دەگرێت.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو زیندانی سیاسی کورددا جێبەجێ کردووە کە بە تۆمەتی بەغی و ئەندامێتی لە حیزبی دێموکراتدا تۆمەتبار کرابوون. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش دەڵێن لەسێدارەدانەکە بە شێوەیەکی "نهێنی" و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بووە.
لە چوارچێوەی شەپۆلێکی نوێی گوشارەکان بۆ سەر چالاکانی کولتووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هونەرمەند و گۆرانیبێژ، ئەمیر سوبحانییان لە شاری جوانڕۆ دەستگیر کرد و ڕەوانەی زیندانی کرماشانیان کرد.
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە ڕاپۆرتێک ئاشکرای کردووە، کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگ و دوای بەئامانجگرتنی ڕێبەری باڵا و سەرکردە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی، ئەمریکا و ئیسرائیل پلانێکی پێشوەختەیان بۆ گۆڕینی ڕژێمی تاران هەبووە.
بەپێی راپۆرتێکی شیکاریی رۆژنامەی "جێرۆزالم پۆست"ی ئیسرائیلی، کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەبەردەم گێژاوێکی سیاسیی مەترسیدار دایە.
کۆشکی سپی پێشنیازە نوێیەکەی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی بە "ناپێویست و ناتەواو" ناو دەبات و هۆشداری دەدات؛ ئەگەر تاران گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە هەڵوێستەکانیدا نەکات، ئەمریکا ناچار دەبێت زمانی "بۆردومان" بۆ بەردەوامیی گفتوگۆکان بەکاربهێنێت.
دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان، گوشارەکانیان بۆ سەر هونەرمەندان و گۆرانیبێژان چڕ کردووەتەوە و ڕێگرییان لێ دەکەن گۆرانیی نەتەوەیی و نیشتمانی بڵێن.
هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ، تەقەیان لە ژمارەیەک هاونیشتمانی کرد؛ لە ئەنجامدا پیاوێک گیانی لەدەستدا و برایەکی دیکەشی بە سەختی بریندار بوو. بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکەشیان دەڵێن، خۆیان لە شاخ کەوتوونەتە خوارەوە.