رژیمی ئێران مووشەکهاوێژەکانی لە سنەوە بۆ سەقز گواستووەتەوە
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرت و وێنانەی گەیشتوون، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ڕێبەندانی 1403، ژمارەیەک مووشەکهاوێژ و بارهەڵگری سەربازی لە مەیدانی پادگانی (لەشکری 28)ی سنەوە بەرەو ڕێگەی مەریوان - سەقز بەڕێکەوتوون.