لەسێدارەدانی لانیکەم ١٠٩ بەندکراو تەنھا لە یەك مانگدا لە بەندیخانەکانی ڕێژیمدا
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٦دا، لانیکەم ١٠٩ بەندکراو لە سەرانسەری ئێراندا لە سێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٦دا، لانیکەم ١٠٩ بەندکراو لە سەرانسەری ئێراندا لە سێدارە دراون.
نیویۆرک تایمز لە زاری چوار بەرپرسی باڵای ڕێژیمەوە بڵاوی کردەوە کە مەسعوود پزیشکییان سەرۆککۆماری ڕێژیم لە هەڕەشەیەکی جیددی و تونددا ڕوو لە موجتەبا خامنەیی وتوویەتی لە ئەگەری قەبووڵنەکردنی دانوستاندا، دەستلەکارکێشانەوە ڕادەگەیەنم.
بەپێی نوێترین ئاماری ناوەندی فریاکەوتنی ئیلام، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٥ەوە تاوەکو ئێستا ١٧ حاڵەتی خنکان لە ئاوەکانی پارێزگاکەدا تۆمار کراون، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٠ هاووڵاتی.
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شاری دێلڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی خوێنبەربوونی ناوەکی و نەبوونی پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری لە نەخۆشخانەدا، گیانی لەدەستدا.
دوای ئەوەی چالاکوانانی ئیلام ناڕەزایەتییان بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە سرووشتییەکان بۆ پێدانی مۆڵەت بۆ بنێشتکردن لە دار بەنەکان دەربڕی، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کۆکردنەوەی بنێشتی قەدەخە کرد.
مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "جیهان چیتر ناتوانێت لە ئازارچەشتن بەهۆی سیاسەتەکانی ئێرانەوە بەردەوام بێ". واڵتز جەختی کردەوە: "دەبێ ئێران پابەندی بەڵێنەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بێ."
لە تێکهەڵچوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی شاری ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ هێزە دژیگەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی پیرانشاردا شەش پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات شەهید بوون.
شەوی چوارشەممە لە شاری مەهاباد، چەکدارانی سەر بە حکومەتی ئێران گەنجێکیان بەهۆی پۆشینی جلی کوردیی خاکی کوشت، ئەمەش ناڕەزایەتیی بەرفراوان و خۆپیشاندانی خەڵکی لێ کەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵی "میزان"ی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە راپۆرتێکدا رایگەیاند؛ لە ئەنجامی بەدواداچوونی دادوەری و سکاڵای ژمارەیەک سکاڵاکاری تایبەت، بڕیاری دادوەری بۆ ژمارەیەک لە ئەندامان و سەرکردەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەوانە (پژاک، کۆمەڵە، حزبی دیموکرات و پاک) دەرچوو
ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی میدڵ ئیست مۆنیتەرـی بەریتانی ئاشکرای دەکات کە تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا، لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی داهاتی نەوتی عێراق لە بانکی نیویۆرک، هەژموونی ئێران لە عێراق سنووردار دەکات و پرۆسەی چەکماڵکردنی گرووپە چەکدارەکان خێراتر دەکات.