بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەبوونی پزیشکی بێهۆشکار لە شاری دێلران گیانی لە مێرمنداڵێکی ١٤ ساڵ سەند

نەبوونی پزیشکی بێهۆشکار لە شاری دێلران گیانی لە مێرمنداڵێکی ١٤ ساڵ سەند
posted onJuly 5, 2026
noبۆچوون

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شاری دێلڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی خوێنبەربوونی ناوەکی و نەبوونی پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری لە نەخۆشخانەدا، گیانی لەدەستدا.

شەوی ڕابردوو مێرمنداڵێک بەهۆی خوێنبەربوونی توندی ناو سک گەیێندرایە نەخۆشخانەی "شوهەدا" لە دێلران. بەهۆی ئەوەی تاقە پزیشکی بێهۆشکاری نەخۆشخانەکە لە مۆڵەتدا بووە و هیچ پزیشکێکی جێگرەوە لە شارەکەدا ئامادە نەبووە، پزیشکان نەیتوانیوە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام بدەن و ئەو نەوجەوانە لەبەر چاوی دایک و باوکی گیانی لەدەستدا.

دێلران شارێکی پیشەسازی و نەوتییە و زیاتر لە ٧٠ هەزار دانیشتووی هەیە، بەڵام هەمیشە بەدەست کەمیی خزمەتگوزاریی تەندروستییەوە دەناڵێنێت. چالاکوانان ڕەخنە لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام دەگرن کە نەیتوانیوە پزیشکی جێگیر بۆ ئەم ناوچە پڕ ڕووداوە دابین بکات.

داوا لە داواکار و پارێزگاری ئیلام دەکرێت وەک "مدعی العموم" لێپێچینەوە لە بەرپرسانی تەندروستی بکەن. هەروەها ڕەخنەی توند لە نوێنەری شارەکە لە پەرلەمان دەگیرێت کە سەرەڕای ئەوەی ئەندامی لیژنەی تەندروستییە، بەڵام لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە کێشەی کەمیی پزیشک لە ناوچەکەدا چارەسەر بکات.

بەهۆی دووریی مەودای دێلران لە ناوەندی پارێزگا و زۆریی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، نەبوونی پزیشکی بێهۆشکاری و جراح وەک مەترسییەکی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان دەبینرێت.