عاتفە میرزایی، تەمەن 27 ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، لە بازگەیەکی شاری قەزوێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژرا. عاتفە کە نیشتەجێی سنە و خوێندکار بووە لە قەزوێن، ڕۆژی 10 رەشەمەی 1404 لە کاتی تێپەڕبوونی بە بازگەیەکدا کراوەتە ئامانج و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. تاوەکو ئێستا بەرپرسانی پەیوەندیدار هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەبارەی هۆکاری تەقەکردنەکە بڵاونەکردووەتەوە.