رفتن به محتوای اصلی

ڕۆژنامەنووس و پەیامنێرێکى زۆر داوای ئازادکردنی ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامدی دەکەن

ڕۆژنامەنووس و پەیامنێرێکى زۆر داوای ئازادکردنی ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامدی دەکەن
AvaToday caption
posted onMarch 14, 2023
noدیدگاه

  زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژنامەنووس لە ئێران، نامەیەکیان بۆ بەرپرسی سیستەمی قەزایی کۆمارى ئاخوندى نووسیوە و تیایاندا داوای ئازادکردنی ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامدییان کردووە. واژۆکەرانی ئەم نامەیە، پشتبەستوو بە ڕوونکردنەوەی فەرمی موحسینی ئیژەیی، ئاماژەیان بەوە کردووە کە هاوکارەکانیان لە نێو ئەو زیندانیانەدا نین کە لە لێبوردن بەخشرابن. لە کاتی ڕاگەیاندنی لێبوردنی دەستبەسەرکراوان، ئیژەیی ڕایگەیاند تەنیا ئەو کەسانە ئازاد ناکرێن کە سکاڵای تایبەتیان لەسەرە.

 

لە نامەی ئەم ٢٠٠ ڕۆژنامەنووسە، هیوای ئەوە دەربڕاوە کە ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامدی، پێش جێژنى نەورۆز بگەڕێنەوە ناو بنەماڵەکانیان. دەسەڵاتی قەزایی پشتڕاستی کردەوە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ٢٢ هەزار خۆپیشاندەر لێبوردنیان بەر کەوتووە.

ئیلاهە محەممەدی، هاوکاری ڕۆژنامەی "هم میهن"، دوای ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر پرسەی ژینا ئەمینی لە سەقز دەستبەسەر کرا. هەروەها نیلوفەر حەمادیش، پەیامنێری ڕۆژنامەی "شرق"، وێنەیەکی ژینا ئەمینی لە سەر تەختی نەخۆشخانەی کیسرا بڵاو کردەوە.

وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپای تیرۆریستى پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەیان وەک کەسانى پەیوەست بە "دەزگا سیخوڕییەکانى ڕۆژئاوا" ناو بردووە.