رفتن به محتوای اصلی

تەقاندنەوەی سەرچاوەی غاز  یا لێدانی پێگەی تەلئەبیب لە هەولێر؟

تەقاندنەوەی سەرچاوەی غاز یا لێدانی پێگەی تەلئەبیب لە هەولێر؟
posted onMarch 28, 2022
noدیدگاه

 

پاش دوو هەفتە لەهێرشە بالیستیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەرپرسە عێراقییەکان و بیانیەکان کۆمەڵێک زانیاری نوێ دەخەنەروو.

 

دوای بەدوای هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر پارێزگای هەولێر، کە لەرێگەی 14 مووشەکی بالیستیەوە بوون، بەرپرسانی عێراق و ورکی هیمایان بەو کردووە ئەو هێرشە بەهۆی پرسی هەناردەکردنی غازی کوردستان بووە بۆ تورکیاو ئەورۆپا.

بەگووتەی ئەو بەرپرسانە کەقسەیان بۆئاژانسی رویتەرز کردووە " بەهەماهەنگی و هاریکاری دەوڵەتی ئیسرائیل پرۆسەی دانووستاندنەکان بەرێوەچووە".

هەرچەندە ئەو ئاژانسە ناوو پۆستی ئەو بەرپرسانەی ئاشکرا نەکردووە، پێیان وابووە " هێرشەکە کۆمەڵێک پەیامی هەڵگرتبوو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانی لەناوچەکە، بەڵام پەیامی سەرەکیی پرسی غازەکەی کوردستان بووە".

جەخت لەوەشکراوەتەوە "هەنگاوەکە لەکاتێکدا بووە، ڕژێمی ئێران لەقۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، چونکە پیلانی هەناردنی غازی سروشتی کاریگەری لەپێگەی تاران دەکات وەک هەناردەکارێکی سەرەکیی بۆ عێراق و تورکیا".

جگە لەوانەش ڕژێمی مەلایەکانی تاران بەهۆی سزا ئابوورییەکانی ڕۆژئاواوە دەناڵێنێت و، تووشی داڕمانێکی بەهێز بووە.

عێراقییەکان سەرەڕای نکۆڵی هەبوونی پەیوەندیی لەنێوان تەلئەبیب و هەولێر، کە چەندین جار لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەروونی ڕەتکراوەتەوە، بەڵام هەمیشە هەرێم بەهەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل تومەتبار دەکەن و تاوەکو ئێستاش هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراویان پێشکەش بەلایەنەکان نەکردووە.

بەجۆرێک بەپرسێکی ئەمنی بەرویتەرزی گووتوە " دوو کۆبوونەوەی چڕ  لەنێوان بەرپرسانی ووزەی ئەمەریکی و ئیسرائیلی لەو ڤێلایە، وەک ئاماژەیەک بۆ ڤێلاکەی شێخ باز کە کرایە ئامانج، ئەنجامدراوە".

بەبۆچوونی خۆی لەو کۆبوونەوەیە تاوتوێی پرسی چۆنیەتی هەناردە کردنی غازی کوردستان کراوە بۆ تورکیا، کەبڕیارە لەرێگەیەکی بۆڕییەکی نوێوە جێبەجێ بکرێن.

شێخ باز کەریم، کە ماڵەکەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کرایە ئامانج، نەیشاردەوە کەبەهۆی پرسی ڕاکێشانی بۆڕی غازەوە بووە، بەڵام سوورە لەوەی هیچ پەیوەندیی بەئیسرائیل و ئەو تومەتانەوە نییە کەدەدرێنە پاڵی.

هیچ لەو بەرپرسانەی بەغدا یاخود ئەنکەرا و واشنتۆن، شوێن و کاتی ئەنجامدانی کۆبوونەوە سێ قۆڵی و دوو قۆڵییەکان دەربارەی هەناردە کردنی غازی ئاشکرا نەکردووە، پێدەچێت ئەو ئاژانسەش تەنها پشتی بەقسەی زارەکی بەستبێت و، بەڵگەیەکی سەلمێنراو یاخود بنکۆڵی لەو پرسە نەکردووە.

لەلایەن خۆیەوە بەرپرسێکی تورکی روونیکردۆتەوە " کاتی هێرشەکە جێی سەرەنجەو، پێدەچێت مەبەستی بەئامانج کردنی سەرچاوەی ووزەی باکووری عێراق بووبێت".

گووتیشی "دەزانین ئەمەریکاو ئیسرائیل بەشداریی دانووستاندنی هەناردە کردنی غاز دەکەن، ئێمەش دەمانەوێت پشکمان لەسەرچاوەکانی ووزەی باکووری عێراق هەبێت".

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لەڕاگەیندراوێکدا دووپاتیکردەوە " گرووپی کار، دامەزرێنەری بۆڕی ناوخۆیی کوردستان بووە و ئێستاش بەرێوەی دەبات، کە لەچێوارچێوەی بەرێوەبردنی ئەو پرۆسەیە رێکەوتنی لەسەر کراوە".

بەشەکەی دیکەشی لەلایەن کۆمپانیای رۆسنەفتی رووسیەوە خاوەندارێتی دەکرێت. وەک ئەو بەرپرسە کوردە باسی لێوە کردووە.

دەربارەی کۆبوونەوی سێ قۆڵی و دوو قۆڵی لەنێوان ئەمەریکیەکان و ئیسرائیلییەکان نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە هیچ کۆبوونەوەیەک دەربارەی ئەو پرسە لەڤێلاکەی شێخ باز ئەنجامدرابێت.

لەسەرەتای هێرشەکەی سوپای پاسدارا بۆ سەر هەولێر، وەک تاران باسی دەکرد، تۆڵەسەندنەوە بووە لەکوشتنی دوو ئەفسەری ئەو میلیشیانە لەسووریا، دواتر ڕژێمی ئێران بابەتەکەی بۆ هەبوونی نووسینگەی موساد لەهەولێر گەڕاندەوە، پاش هەفتەیەکی دیسان درۆیەکی دیکەی بڵاوکردەوە گوایە، لەوێوە پیلانی هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی دارێژراوە.

بەڵام لەلایەن میدیاکانی ڕۆژئاواوە دەرکەوتووە، تل ئەبیب لەسەرەتای شوباتەوە لەرێگەی فرۆکەی درۆنی خۆکوژی هێرشی کردۆتە سەر چەندین بارەگای مووشەکی بالیستی تاران لەشاری کرماشان و ئێرانی تووشی شڵەژانێکی مەترسیدار کردووە.