رفتن به محتوای اصلی

ئیرادەی خەڵک بەسەر زۆردراى کۆماری ئیسلامی سەردەکەوێ

ئیرادەی خەڵک بەسەر زۆردراى کۆماری ئیسلامی سەردەکەوێ
AvaToday caption
بەیاننامەى ناوەندی هاوکاری حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکانى کوردستان بە بۆنەى ٢٨ گەلاوێژ
posted onAugust 19, 2019
noدیدگاه

ناوەندی هاوکاری حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکانى کوردستان بە بۆنەی ٤٠ ساڵەی دەرکردنی فتوای جیهاد دژی خەڵکی کوردستان لە ڕۆژی ٢٨ گەلاوێژی ١٣٥٨ى هەتاوى، ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیێنراوەکەی ناوەندی هاوکاری حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکانى کوردستان هاتووە: ٩ مانگ دوای هاتنەسەرکاری ڕژیمی تازە، خومەینی بە دەرکردنی فتوایەک ڕێگەی سەرکوتی خەڵکی کوردستان و جیابیرانی لە ئێران و کوردستان خۆش کرد". لە درێژەدا هاتووە دەسەڵاتی تازەهاتوو، ماوەیەکی کەم دوای شۆڕشی گەلانی ئێران چاوی دیتنی بەڕێوەبردنی کوردستانی لە لایەن خەڵک و حیزبە سیاسییەکانەوە لەوپەڕی ئەمنیەت و ئارامیدا نەبوو و ترسی ئەوەی هەبوو کوردستان ببێتە ئاڵتێرناتیڤێک بۆ هەموو ئێران.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک خەریکی ئەزموونکردنی سێکۆلاریزم بوون و بەرابەری مافی نێوان ژنان و پیاوان لە یاساکاندا ددانی پێدا نرابوو. ناوەندی هاوکاری ڕاگەیاندووە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ترس لێنیشتن لە بەهێزبوونی ئەزموونی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی کردە هێرش و قەڵاچۆی خەڵکی ئەو بەشەی کوردستان.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەو سەردەمەدا تەنانەت زۆر لایەنی ئێران بە بیانووی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و دژەئیمپریالیستبوون پشتی کۆماری ئیسلامییان لە شەڕ دژی خەڵکی کوردستان گرت و لە کۆتاییدا بۆخۆیان بوونە قوربانی کۆماری ئیسلامی. ٢٨ گەلاوێژ ڕۆژی بەرگریی فیداکارانەی خەڵکی کوردستان دژ بە کۆماری ئیسلامی بوو.

ناوەندی هاوکاری حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکانى کوردستان لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیان نووسیویانە "ئەگەرچی توانایی سەربازی کۆماری ئیسلامی ببووە هۆی باڵادەستی ڕژیم، بەڵام بە شانازییەوە دەڵەین ٢٨ گەلاوێژ ڕۆژی بەرگری و بەرخۆدانی نەتەوەی کورد بوو. کوێستان و شار و لادێ هەموویان بوونە سەنگەری خەبات و  خەڵکی کورد و پێشمەرگەکانی شانازی گەورەیان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوڵقاند".

خومەینى و فتوا

کۆماری ئیسلامی تووشی کێشەی قوڵ و قەیران بووەتەوە

سەبارەت بە دۆخی ئێستای کۆماری ئیسلامی ناوەندی هاوکاری حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکانی کوردستان ئاشکرای کردووە: کۆماری ئیسلامی لە قەیرانی گەورە دایە و لە لایەک گوشاری وڵاتانی ڕۆژئاوایی و لە لایەک خەڵکی ناڕازی لە ناوخۆی ئێران گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر ئەو ڕژیمە.

سەبارەت بە سەرکوت و کوشتن و بڕینەکانى کۆماری ئیسلامی ناوەندی هاوکاری دەڵێ: لە کۆتاییدا هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ لە ڕێگەی سەرکوت و سێدارە درێژە بە تەمەنی خۆی بدات و ئەوە ئیرادەی خەڵکە کە چارەنووسیان دیاری دەکات. شایانی باسە ڕێبەری دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی " ڕوحوڵا خومەینی"، ڕۆژی ٢٨ گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ فتوای جیهادی دژی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکرد کە بە هۆیەوە سەدان لاوی کورد لە سێدارە دران و دەیان گووندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاپوور کران.