رفتن به محتوای اصلی

یەکەمین هەڵبژاردنی پەڕلەمانی تایلەند دوای کودەتای ٢٠١٤

یەکەمین هەڵبژاردنی پەڕلەمانی تایلەند دوای کودەتای ٢٠١٤
AvaToday caption
بۆ یەکەمین جار لە دوای کودەتای ساڵی ٢٠١٤ پەڕلەمانێکی نوێ لە تایلەند پێک دێت و ٥١ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
posted onMarch 25, 2019
noدیدگاه

 

بە گووتەی "جارونگویش فوما"، سەرۆکی ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکانی تایلەند، ٣ هەزار و ٣٢٠ ناوەندی دەنگدان، ڕۆژی یەکشەممە چواری خاکەلێوە لە سەرتاسەری تایلەند دەرگەی خۆیان بەڕووی دەنگدەراندا کردەوە. ئەوە یەکەمین هەڵبژاردنی تایلەندە کە لە دوای کودەتا سەربازییەکەى ساڵی ٢٠١٤ لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.

 

ئەنجامى جیابووەوە تا ئێستا نیشاندەرى ئەوەیە کە حزبی فوو تاى لە پێشەوەى کێبەرکێکەرەکانى دیکەیە. لەگەڵ ئەمەشدا ئەم حزبە بوارى دروستکردنى حکومەتى بە تەنیایی نییە و دەبێت هاوپەیمانى لەگەڵ حزبەکانى دیکە دروست بکات بۆ پێکهێنانى حکومەت.

کاتێک سالی ٢٠١٤ ئەرتەشی تایلەند دژی ینگلاک شیناواترا، سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە کودەتای کرد، "جان ئوچا" ڕێبەری کودەتاچییەکانی تایلەند ئەوکات بەڵێنی دا دەسەڵات لە ماوەی ١٨ مانگ بداتە دەستی دەوڵەتێکی مەدەنی، بەڵام ئەوە بۆ چەندین جاری هەڵبژاردنی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە دواى دەخات و دەسەڵات نادتەوە دەست.

هەڵبژاردنەکانی ئەوڕۆ بە مانای سەقامگیرکردنەوەی دووبارەی دیموکراسی لەو وڵاتەدا نییە، لە مانگی ئوتی ساڵی ٢٠١٦ لە ئەنجامی گشتپرسییەکی پڕ لە کێشە یاسای بنەڕەتی ئامادەکراو لە لایەن دەوڵەتی سەربازى تایلەند کە دەسەڵاتی ئەرتەشی بۆ ماوەیەکی دورودرێژ دابین دەکات، پەسەند کرا. بە پێی یاسای بنەڕەتی نوێی ئەرتەش ئەو مافەی دەبێ هەموو ئەندامانی پەرلەمانى بەرزی ئەو وڵاتە هەڵبژێرێت.

کچە شازادە

لە نێو دەنگدەرانی ئەو وڵاتەدا کەلێنێکی گەورە هەیە، هێندێک لایەنگری سەربازییەکانى ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەکانیانن و هێندێکی دیکە لاینگری "تاکسین شیناواترا" سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتەن. تا ئێستا ڕوون نییە حەوت ملیۆن دەنگدەری نوێی ئەو وڵاتە کە بۆ یەکەمین جارە مافی دەنگدانیانن هەیە، دەنگی خۆیان بە کێ دەدەن.

زۆربەی ئەوان لاینگری "تاناتورن جۆروانگریت"، پاڵێواراوی ملیاردێری ئەو وڵاتەن. ئەو کە سیاسییەکی تازە کارە دژی دەسەڵاتدارە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەیە و توانیویەتی بە بەشدارییەکی بەهێز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەڵکێکی زۆر وەک لاینگری خۆی کۆ بکاتەوە.

سەندووقى هەڵبژاردن