رفتن به محتوای اصلی

ئەمریکا خۆی بۆ وردکردنی کۆماری ئیسلامی ئامادە دەکات

ئەمریکا خۆی بۆ وردکردنی کۆماری ئیسلامی ئامادە دەکات
AvaToday caption
posted onFebruary 17, 2019
noدیدگاه

 

واشنتۆن فری بیکێن ڕۆژی ٢٧ ڕێبەندان نووسیویەتی: یاساداڕێژەرانی پلەبەرزی کۆماریخواز خۆیان بۆ ڕاگەیاندنی کەمپینێک بۆ وردکردنی ڕژیمی مەلاکان ئامادە دەکەن.

 

دەسەڵاتدارێکی پلەبەرزی کۆماریخوازەکان لەو بارەوە گووتی: یاسا داڕیژەڕان بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە بانگەوازە بەجێکەی مایک پێنس دەکەن کە داوای لە ئەوروپا کردووە لە پەنا خەڵکی ئێران بێت. دووەمین دەسەڵاتداری گەورەی کۆنگرە دەپڕژێتە سەر پرسەکانی ئێران و بە واشنتۆن فری بیکێنی گووتووە: کۆتاییهێنان بە بازرگانی نەوتی ئێران وەک بەشێک لە هەڵمەتە نوێیەکەی ئەمریکا دەبێت دژی تاران.

مایک پێنس، جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی مونیخ ڕژیمی ئێرانی وەک گەورەترین مەترسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نێوزەد کرد و گووتی ئەو ڕژیمە داڕێژەری هێرشی تیرۆریستییە لە خاکی ئەوروپا. مایک پێنس لە قسەکانیدا کە بە گووتەی چاوەدێران زۆر گرینگ بوون و هۆشدارییەک بوون بۆ ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە: کاتی ئەوە هاتووە شەریکە ئەوروپاییەکانمان کۆتایی بێنن بە لاواز کردنی گەمارووەکانی سەر کۆماری ئیسلامی.