رفتن به محتوای اصلی

لە سیدەکان پاسەوانی سنووری ئێران شوانێک دەڕفێنن

لە سیدەکان پاسەوانی سنووری ئێران شوانێک دەڕفێنن
posted onJuly 12, 2026
noدیدگاه

لە کوێستانەکانی خنێرە لە سنووری سیدەکان، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران شوانێکی تەمەن 27 ساڵانیان بە ناوی ڕێباز سلێمان ڕفاندووە و هاوکات 850 سەر مەڕ و ماڵاتی خێزانەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە. برایەکی شوانەکە ساتی بردنی ئاژەڵەکانی بە مۆبایل تۆمار کردووە و بەرپرسانی ناوچەکەش دەستیان بە بەدواداچوون کردووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕێباز سلێمان، کە خەڵکی گوندی کۆڕێی سەر بە پارێزگای هەولێرە، لەگەڵ برایەکی بچووکی سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان بوون لە کوێستانی خنێرە. کەسوکاری ڕێباز، کە زیاتر لە 20 کەسیان بۆ هاوینەهەوار و بەخێوکردنی ئاژەڵ چوونەتە ئەو ناوچەیە، لە دوورەوە بینیویانە مەڕەکانیان بەرەو سەرەوە و بەرەو خاکی ئێران دەبرێن و هاوکات گوێیان لە دەنگی تەقە بووە.

برایەکی ڕێباز دوای ڕووداوەکە چووەتە بەردەم پایەگایەکی پاسەوانی سنووری ئێران و ئاژەڵەکانی لەوێ بینیوەتەوە، بەڵام پاسدارەکان سەرەتا ڕەتیان کردووەتەوە کە ڕێبازیان لا بێت، هەرچەندە دواتر لە ڕێگەی پرسیارکردن دەربارەی ناوەکەیەوە گومان لای خێزانەکەی دروست بووە کە ڕێباز لای ئەوان دەستبەسەرە.

بەگوتەی برایەکی دەڵێت؛ هەموو ئاژەڵەکانم لای پایەگاکە بینی کە کۆیان کردبوونەوە، وتیان سنووریان بەزاندووە، بەڵام من ڤیدیۆم هەیە کە هیچ سنوورێکیان نەبەزاندووە. کە پرسیم کوا براکەم؟ وتیان کەسمان نەبینیوە، بەڵام لەناکاو پاسدارێک وتی 'ڕێباز سلێمان چی تۆیە؟ ئەگەر دەستگیریان نەکردبێت چۆن ناوی دەزانن؟ دواتر هەڕەشەیان لێ کردم و وتیان لێرە بڕۆ ئەگینا تۆش دەستگیر دەکەین."