رفتن به محتوای اصلی

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

کۆڵبەر
posted onJune 29, 2025
noدیدگاه

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ۷ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی گوندی «حەوتتاش»ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا، هەروەها کۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی حوسێن خەڵکی گوندی «کێلەشین»ی سەقز بریندار کرا.

ئەو دوو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی سنووری «ئاوپەڕ»ی حەوتتاشی سەر بە شاری بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە.

هاوکات دە ئەسپی کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.