رفتن به محتوای اصلی

هەڵاوسانی ئابووری و دۆخى کڕین لاى کرێکاران

هەڵاوسانی ئابووری و دۆخى کڕین لاى کرێکاران
کۆماری ئیسلامی وەڵامی کرێکاران ناداتەوە
posted onJanuary 16, 2019
noدیدگاه

 

بە تێپەڕبوونی شەش مانگ لە داواکاریی نوێنەرانی کرێکاری لە وەزارەتی کار بۆ بەهێزکردنی بژێوی ژیان و حەقدەستی کرێکاران لە ساڵی ٩٧، بە هۆی کێشەگەلی ئابوری، پرسی بردنە سەری هێزی کڕینی کرێکاران بە کردەوە، ڕەت کراوەتەوە.

 

بیست و سێی پوشپەڕی ئەمساڵ بوو کە نوێنەری کرێکارانی ئەنجومەنی بەرزی کار سەرەڕای تێپەڕینی ٤ مانگ لە ساڵ بە هۆی هەلومەرجی تایبەتی ئابووری لە دووتوێی نامەیەکدا بۆ وەزارەتی کار، داوای پێداچوونەوە بە موچەی کرێکاران لە ساڵی ٩٧ و ڕاوێژی ئەو پرسە لە ئەنجومەنی ناوبراودا کرد.

ئەو داوایە بە هۆی بارودۆخی خراپى ئابوری ئێران بوو کە ببووە هۆکارى درووستبوونی هەڵاوسان لە کاڵای تایبەت و بێهێزى لە دەستەبەرکردنى پێویستییەکانی ژیانی خەڵک و هاتنەخواری هێزی کڕینی کرێکاران. سەرەڕای ئەو چرا سەوزە بەڵام لە بەرامبەر پێکهاتنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی کار بۆ وتوێژەکانی تایبەت بە بەرز کردنەوەی موچەی کرێکاران ململانێیەکی تووند کرا.

کرێکارانى ئێران دۆخیان خراپە

ئەگەرچی لە ڕەوتی دانیشتنەکاندا بە لەبەرچاوگرتنی خاڵە سێ ڕەهەندییەکان ئاوڕێک لە دۆخی بەرهەمهێنان و بەڕێوەبەری دراوە، بەڵام پێویست بوو وەزیری کار بە پێکهێنانی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی بەرزی کار لەمەڕ نیزیککردنەوەی ڕوانگەکان هەنگاوی هەڵێنابایەوە و لەبەرامبەر بژێوی ژیانی کرێکاراندا بێ هەڵوێست نەبوایە.

لە حەفتەى یەکەمی مانگی سەرماوەزدا بە وردبوونەوە لە ڕاپۆڕتە فەرمییەکانى ناوەندە ئامارییەکان، تێچویی هەرەمی ژیان لە مانگێکدا گەیشتووەتە ٣ میلیۆن و ٩٨٠ هەزار تمەن. ئێستا مووچەی یەک میلیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەنی بنەماڵەیەکی سێ کەسی تەنیا بەشی ٢٥%ى تێچووی مانگانەی بنەماڵەکان دەکات و لە ڕاستیدا مووچەی کرێکاران ٧٥% کەمترە لە دابینکردنی لانیکەمی پێداویستییەکانی ژیانیان.

بۆ گەیشتن بە ئاستى دابینکردنی تێچووی ژیانی کرێکاران کەلێنێکی ٢ میلیۆن و ٥٨٠ هەزار تمەنی هەیە کە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە پێویستە موچەی کرێکاران ١٨٠% بەرز ببێتەوە.

سەرەڕای ئەوە و تێپەڕبوونی ٦ مانگ لە داواکاری نوێنەران بۆ پێداچوونەوە بەسەر مووچەى کرێکاران لە ساڵی ٩٧، بەو دوایانە ئەنجومەنی بەرزی کار بڕیاڕێکی سەیر و سەمەرەی داوە و پرسی زیادکردنی حەقی خانووبەرەی کرێکارانی خستۆتە بەرنامەی کاری خۆیەوە و دانیشتنێکی لە پێناو زیادکردنی ٤٠ هەزار تمەنی حەقی خانووی کرێکاران بەڕێوە بردووە، بەڵام هیچ هەواڵێک لە زیادبوونی مووچە نییە.