رفتن به محتوای اصلی

سوپاى پاسداران تیرۆرى کرد.. سەعدى خالیدی: تا ڕژێمى ئاخوندى لە ئێران بێت ناگەڕێمەوە نیشتمانەکەم!

سوپاى پاسداران تیرۆرى کرد.. سەعدى خالیدی: تا ڕژێمى ئاخوندى لە ئێران بێت ناگەڕێمەوە نیشتمانەکەم!
AvaToday caption
posted onJanuary 26, 2022
noدیدگاه

 سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى بە پێى بەرنامە و پلانێکى بۆداڕێژراو لە شارى کابول، هاووڵاتییەکى کوردی بە ناوى سەعدى خالیدى تیرۆر کرد.

 

بە پێى ڕاپۆرتى گەیشتوو بە ئاڤاتودەى، بەکرێگیراوەکانى سوپاى تیرۆریستى پاسداران ماوەیەک بە دواى تیرۆرکردنى سەعدى خالیدى پەنابەرى سیاسى خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بوو، لە ڕێگەى سیخوڕێکى نزیک لەم هاووڵاتییە بانگهێشتى دەکەنە شوێنێک و بە گەیشتنى تەقەى لێ دەکەن و دەیکوژن.

سەعدى خالیدى کە خەڵکى شارى پاوەى هەورامانە، چەندین جارى دیکەش لە لایەن بەکرێگیراوەکانى ڕژێمەوە بەتایبەت لە ساڵى ٢٠١٨ هەوڵى کوشتن و زیندانیکردنى درابوو، بەڵام سوپا نەیتوانیبوو تیرۆرى بکات.

سەعدى خالیدى

سەعدى خالیدى و لە دەیەى چلى هەتاوى بە هۆى هاتنە سەر کارى خومەینی و داخرانى زانکۆکان، دەستى بە چالاکى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ڕۆشنگەرى کرد، هەرچەندە پێوەبەستراوى حزبی نەبوو، بەڵام وەک کوردێک هەوڵى بەرەنگاربوونەوەى زوڵم و زۆرى دەدا. خالیدى تاکە منداڵى دایک و باوکێکى پیر بوو و هەر لەم چوارچێوەیەش خەریکى چالاکییەکانى بوو بەڵام بە هۆى فشار ناچار بوو بچێتە بەندەرعەباس و لەوێ لەگەڵ چالاکییە مەدەنى و کۆمەڵایەتییەکانى خەریکى کاسپى بوو، سوپا سەرەتا زۆر کارى پێوە نەبوو، بەڵام کە بینى ماڵەکەى بووەتە شوێنگەى کۆبوونەوەى ئازادیخوازان و کەسانێک کە بە دواى پارووە نانێکەوەن، دەستیان بە زەحمەت دروستکردن کرد بەرامبەرى و دەست گیرا بەسەر داراییەکانیدا، بۆیە ناچار بوو لە ئەفغانستان و پێنج ساڵ لە هەرات بە سەختى ژیانى کرد و دواتر چووە کابول و هەشت ساڵ مانەوە لە کابول لە ساڵى ١٣٩١ى هەتاوى و لە سەردەمى سەرۆکوەزیرى حامد کارزاى لەگەڵ بنەماڵەکەى بووە هاووڵاتى ئەفغانستان و هەر لەو ساڵە لە بی.بی.سی گفتوگۆیەکى لەگەڵ کرا وەک دژبەرى کۆمارى ئیسلامى قسەى کرد.

سەعدىخالیدى ٢

دواى مردنى باوکى ویستى دایکە پیرەکەى بەرێت بۆ لاى خۆى، بەڵام دواى ٩ ساڵ هەوڵەکەى بێ ئاکام مایەوە و ئاخرى دایکى شاهیدى تیرۆرى کوڕەکەى بوو.

سەعدى خالیدى لە گفتوگۆیەکى لەگەڵ ڕادیۆ فەردا باسى لەوە کردبوو کە "لە ئەفغانستان تا ئێستا کەس ئازارى نەداوین و ئەمەش دڵخۆشى کردووین، ئێمە لە ئەفغانییەکانە بیرەوەریی زۆر باشمان هەیە هەر بۆیە ئەمە بووە هۆى ئەوەى ببمە هاووڵاتى ئەم وڵاتە" و لەسەر سیاسەتەکانى کۆمارى ئیسلامى بەرامبەر وڵاتەکەى گوتى: "حکومەتى کۆمارى ئیسلامى فشارى هێناوە بۆ هەندێک لە خێزانەکانم و دوو لە براکانى ژنەکەمى دەستبەسەر و بۆ دوو ساڵ زیندانى کردووە، من ناتوانم سەفەر بکەم بۆ ئێران، بەڵام تا ئەو ڕژێمەو سیستەم و نیزامە هەبێت و دادپەروەرى نەبێت لە نێو گەلەکەمدا، من ناگەڕێمەوە ئێران".