رفتن به محتوای اصلی

گەورە مێژوونووسى کورد دکتۆر کەمال مەزهەر کۆچى دوایی کرد

گەورە مێژوونووسى کورد دکتۆر کەمال مەزهەر کۆچى دوایی کرد
AvaToday caption
posted onMarch 16, 2021
noدیدگاه

 ئەمڕۆ دکتۆر کەمال مەزھەر ئەحمەد کە لە ساڵی ١٩٣٧ى زایینى و لە گوندی ئاغجەلەری کەرکووک لە دایک ببووە، لە تمەەنى ٨٤ ساڵى و لە ئەڵمانیا کۆچى دوایی کرد.

 

دکتۆر کەمال لە ساڵی ١٩٦٩ى زایینی لە ئەنستیتۆتی رۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت و کارى کردووە لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی رۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوور، ئینیستیتیوتی باڵای لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەرییە و ھەروەھا ئینیستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی عەرەبی و یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد لە پاریس.

 د.کەمال مەزهەر چەندین بەرهەمى مێژوویی ناوازى هەیە کە نیشاندەرى بیرتیژى و ماندوونەناسى ئەم پیاوە گەورەیەن. ١٢ بەرهەمى بە زمانى عەرەبی و ٨ بەرهەمى بە زمانى کوردی و سێ بەرهەمى بە زمانى ڕووسى و هەروەها زیاتر لە پێنح بەرهەمى وەرگێڕدراویشى هەیە.

ئەمە نمونەى هەندێک لە بەرهەمەکانیەتى:

خەباتی رزگاریخوازی کورد و ئازەر لە ئێران، كوردستان لەساڵەكانی شەڕی یەكەمی جیهان، چینی کرێکارانی عێراق، ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتى، میر، رێنیسانس، تێگەیشتنی راستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنووسی کوردی و چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد و هتد