رفتن به محتوای اصلی

ئەمریکا گەمارۆی نوێی خستە سەر کۆماری ئیسلامی

ئەمریکا گەمارۆی نوێی خستە سەر کۆماری ئیسلامی
AvaToday caption
posted onSeptember 21, 2020
noدیدگاه

وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ستیو منوشن: ئەو کەسانەی بەشدارن لە کاروباری سیستەمی مووشەکی بالستیک و چەک و وزەی ناوەکی ئێران گەمارۆیان دەخرێتە سەر. سێ کەس لە جێگرانی ئەو ڕێکخراوە گەمارۆیان خرایە سەر و هێندیک لە بەرهەمهێنەران و دابینکەرانی دەچنە ڕیزی گەمارۆکان.

 

گرووپی شەهید هیممەت و شەهید مووەدەت کە بەشداری لە بەرهەمهێنانی شلەمەنی چەکی بالستیک دەکەن و هەر گرووپێک کە کارئاسانی ماڵی لەو بوارەدا بکات گەمارۆی دەخرێتە سەر.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا حکومەتی ئێران هێرشی کردە سەر کەشتی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ئەمریکا و جگە لەوانە یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە و چەکی ناردووە بۆ حوسییەکان و حیزبوڵلا.

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا: ٥ بیرمەندیان بە لیستی گەمارۆخراوەکان زیاد کردووە. ئەوانە کەسانێک کە لە تاقیگاکانی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران کار دەکەن و بەشێکن لەوانەی بڕیاری گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەیانگرێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا: یەکێک لەو کەسانە بەشداری سەفەری دەرەوەی کردووە بۆ ئەوەی دەوری هەبێت لە نەهێشتنی لێڵییەکانی ئاژانس. ئەوانە ئەو کەسانەن کە بۆ وەرگرتنی ئیزن بۆ هەناردەی خۆیان دەگەڵ سنووردانانی زیاتر بەرەوڕوو دەبنەوە. ئەوانە دەوری چارەنووسسازیان هەیە و دەگەڵ حکومەتی ئێران کار دەکەن.

ئەنجومەنی ئاسایش مافی ئەوەی نییە شان لە ژێر ئەرکەکانی لابدات و چاوەڕوانیمان ئەوەیە هەموو ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان بن بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی لەوە زیاتر نەتوانێ خەسار لە جیهان و ئاشتی بدات.