رفتن به محتوای اصلی

داوای پەنابەری لە ئەوروپا کەمی کردووە

داوای پەنابەری لە ئەوروپا کەمی کردووە
AvaToday caption
posted onJuly 14, 2020
noدیدگاه

سەرنجدان بە قەیرانی کۆڕۆنا و ئەو ڕێوشوێنانەی بەهۆی پاندۆمی کۆڕۆنا گیراوەتە بەر، ڕێژەی داواکردنی پەنابەری لە ئەوروپا لە مانگی مەی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

 

بە پێی ئاماری فەرمی لە مانگی مەی ئەمسالدا لە ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا زێدەی وڵاتانی ئیسلەند، لیختێن ئیشتاین، نۆروێژ و سوئیس  بەگشتی ١٠ هەزار و ١٩٠ داوای پەنابەری تۆمار کراوە. ئەو ژمارەیە ئەگەرچی بە جیاوازی لەگەڵ مانگێک پێشتر ١٤٠٠ حالەت زیادی کردووە بەڵام بە جیاوازی لەگەڵ مانگی فێوریە واتە پێش سەرهەڵدانی ڤایروسی کۆڕۆنا ٨٣ لەسەد کەمی کردووە.

٢٨%ى ئەو کەسانەی لە ئاڵمان داوای پەنابەریان کردووە خەڵکی سوریە و ئەفغانستانن. لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە گشتی ١٨٠ هەزار و ٦٢٧ حاڵەتی داوای پەنابەری لە ئەوروپا تۆمار کراوە کە بە جیاوازی لەگەڵ ماوەی زەمەنی ساڵی ٢٠١٩ بە ڕێژەی ٣٣ لەسەد کەمی کردووە.

ئەگەرچی تورکیە لە کاتی سەرهەڵدانی یەکەمین شەپۆلی کۆڕۆنا سنوورەکانی وڵاتی خۆی بۆ پەنابەرانی ئەو وڵاتە کردەوە بۆ ئەوەی بەرەو وڵاتانی ئەوروپایی بڕۆن بەڵام ، یونان و بولغاریا بە پشتیوانی وڵاتانی دیکەی ئەوروپایی سنوورەکانی خۆیان تووندوتۆڵ کردەوە و ئیزنیان نەدا جارێکی دیکە کۆڕەوێکی دیکە بۆ ئەوروپا هاوشێوەی کۆڕەوی ساڵی ٢٠١٥ درووست ببێت.