بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یارانە هاوکارى ئابوورییە داڕماوەکەى ئێران نادات

یارانە هاوکارى ئابوورییە داڕماوەکەى ئێران نادات
.
دابەشکردنى ١٠ ملیۆن یارانە قەیرانى بژێوى وڵات چارەسەر ناکات
posted onSeptember 20, 2018
noبۆچوون

 

پسپۆڕێکى ئابوورى ئێران ئاشکراى دەکات "پرۆژەى حکومەت بەدابەشکردنى ١٠ملیۆن پسوولەى پاڵپشتى قەیرانى بژێوى وڵات چارەسەر ناکات".

 

حوسیێن راغفەر هۆکارەکەشى بۆ "بەرزبوونەوەى بەردەوامیی نرخەکان" گەڕاندەوە". ئەو پسپۆڕە ئابوورییە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەى بەوەداوە " باشترین چارەسەر بۆ نەهێشتنى هەژارى دوورکەوتنەوەیە لەو سیاسەتەى بووەتە هۆى زیادبوونى هەژاران". پێی وابووە " پلانى پسوولەى خۆراک یاخود پاڵپشتى دەکرێت، وەک "هێمنکەرەوەیەک بۆ ڕەوشە ئاڵۆزەکە بەکار دەهێنرێت".

راغفەر گووتیشى " کێشەى سەرەکیی بریتیە لەوەى هەماهەنگی لەنێوان دەزگاکانى حکومەت نیەو، ژێرخانێکى یاسایی و مافپەروەرى و سیستەمى دارایشى نیە، کەئەمەش سیستەمێکى ئابوورى هێناوەتە دی، بەردەوام نایەکسانى و هەژاری بەرهەم دەهێنێت".

جەخت لەوەش دەکاتەوە " ئەگەر ئەو بەڕەڵاییە لەئابوورى ئێران بەمشێوەیەى ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا دەبێت حکومەت لەبرى پسوولە بۆ ١٠ ملیۆن کەس دەربکات، دەبێت بیکاتە ٨٠ ملیۆن پسوولە". ئەو لێدوانەى پسپۆڕە ئابوورییەکەى تاران هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکەى ئەحمەد میدری، یاریدەدەرى وەزیرى هاریکاری و کارو خۆشگوزەرانى لەحکومەتى ئێران کاتێک هەفتەى رابردوو دابەشکردنى ١٠ ملیۆن پسوولەى پاڵپشتى ئاشکرا کردووە، بۆ ئەوەى خەڵک تواناى کڕینى کاڵا بنەڕەتیەکانیان هەبێت.

میدری، باسى لەوەشکردووە " وەزارەتەکەیان پرۆژەى دابەشکردنی ئەو ١٠  ملیۆن پسوولەیە بەبهاى ١٠٠ هەزار تومەن (٦.٧٠  دۆلار) ـە بۆ هەر مانگێک. لەسەر ئاستى گۆڕەپانی ئابوورى تاران، بەهاى نیشتیمانى ئەو وڵاتە بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى بەردەوامە لەداڕمانە مێژووییەکەى، بەئاستێک هەر دۆلارێکى ئەمەریکى یەکسان بووە بە ١٤.٨ هەزار تومەن.

 

بەرپرسانى ئەو وڵاتەش هۆکارى ڕاستەقینەى داڕمانى ئابوورى و گەندەڵى و پاوانخوازییەکانیان بەهاوڵاتیان ناڵێن، بەڵکو هەموو قەیرانەکان دەخەنە ئەستۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان.