بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

  ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سویدیی لەسەر دەستێکی ناڕەزایەتییە نوێیەکانی ئێران

بەهۆی دەستێکی ناڕەزایەتییە نوێیەکانی ئێران
AvaToday caption
posted onFebruary 19, 2023
noبۆچوون

ڕاپۆرتى: 8 SIDOR
 

ناڕەزایەتییەکان لە ئێران جارێکی تر بەهێزتر بووەتەوە. وێنەکان و ڤیدیۆکان کە لە ئینتەرنێتدا بڵاو بوونەتەوە، ئەم ناڕەزایەتییانە پیشان دەدەن. لە هەینیدا، خه‌ڵکێکی زۆر لە شەقامەکانی شارەکانی ئێران و بەتایبەت لە تارانی پایتەخت کۆ بوونەوە.
خەڵک بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی جەماوەریی لە شەقامەکان، ئامانجیان ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. خەڵکی پایتەخت لە شەقامەکان و گەڕەکەکانی "تهرانپارس"، "هفت حوض نارمک"، "صادقیە"، "ستارخان"، "بلوار فردوس" و "شریعتی" بە خۆپیشاندان و ڕێپێوان و هەروەها دروشمی "مرگ بر دیکتاتور"، "زن زندگی آزادی" و "امسال سال خونه، سید علی سرنگونه" ناڕەزایەتیی خۆیانیان دەربڕی.
ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بۆ ماوەی چەند مانگێک دەبێت کە لە ئێراندا درێژەی هەیە. خەڵک دەیانەوێت سەرکردەکانی وڵات و ڕێبەری ئێران لاببەن. ئەوان ژیانێکی باشتریان دەوێت و دەیانەوێت ژیانی ژنانی ئێران باشتر ببێت.
دەسەڵاتدارانی ئێران لەم ماوەیەدا، بۆ وەستاندنی ناڕەزایەتییەکان توندوتیژی و سزا بەکار دەهێنن. لە دەستپێکی خۆپێشاندانەکان تا ئێستا چەند سەد کەس لە شەقامەکاندا کوژراون. دەیان هەزار لە لایەن ئەفسەرانی پۆلیسەوە دەستگیر کراون و هەندێکیان لەسێدارە دراون.
لە مانگی جەنیوەری، (محەممەد مەهدی کەرەمی) و (سەید محەممەد حوسەینی) بەهۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان، لەسێدارە دران.
لە ئێراندا دابونەریتێک هەیە کە بۆ ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەست داوە بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ ماتەمین دەگرن. هۆکاری ئەوەی جارێکی تر ناڕەزایەتییەکان بەهێزتر بوون، ئەوەیە کە لەسێدارەدانی (محەممەد مەهدی کەرەمی) و (سەید محەممەد حوسەینی) ٤٠ ڕۆژی تێ پەڕاندووە و ڕاپەڕینی گەلانی ئێران هەر زیندووە و تا سەرکەوتن درێژەی هەیە.

ئامادەکردن و وەرگێڕان: ئیدریس هاشمی