کتێبفرۆشی "ژیرا" بەسەرپەرشتی "ژینا مودەرس گورجی"، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مافی ژنان، لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران له شاری سنەوە داخرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ڕۆژی سێ شەممه، ٢٨ خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، کاربەدەدستانی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سنه بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیجباریی لە کتێبخانهی ژیرا، بڕیاری داخستنی ئەو شوێنەیان داوه.
ژینا مودەرس، یەکێک لە چالاکە مەدەنییە ناسراوەکانی شاری سنەیه، کە چەندین جار لە لایەن ئیتلاعات و دامودەزگاکانی قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هۆی چالاکییەکانیەوە بانگهێشت، دەستبەسەر و تۆمەتبار کراوە. ژینا مودەرس ئێستا بەکەفالەتی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد كراوە.
هەر ساڵ به دەستپێکی وەرزی گەرما، هێزه سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران به بیانووی بەڕێوبردنی یاسای حیجابی ئیجباری، قوناغێکی دیکه له سەرکوتی گەلانی ئێران دەست پێدەکەن.