بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕیسواکردنی گەورەترین تۆڕی دەستدڕێژیی سێکسی لە زانکۆ ئازادی کرماشان

افشای بزرگترین شبکه فساد در دانشگاه آزاد کرمانشاه! 
posted onJanuary 31, 2022
noبۆچوون

زانیارییەکی ورد لەسەر گەورەترین تۆڕی دەستدرێژی سێکسی لە زانکۆ ئازادی کرماشان گەیشتووەتە دەست تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی.  تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی ساڵی پار لە ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلدا، دەستدرێژییە سێکسییەکانی "وەحید مورادی" ناسراو بە ئاسەفی بڵاو کردەوە.

 

ئاسەف لێپرسەری ئیتلاعاتی سوپا و بەڕێوەبەری گشتیی حەراسەتی زانکۆ کرماشانە کە بەڵگەی دەستدرێژیکردنە سێکسییەکانی بۆ سەر تۆمەتباران و خوێندکاران لە تویتەر بڵاو بووەتەوە.

بە پێی زانیارییەکان، "وەحید مورادی"، "ئەمین تاڵبی"، "حەسەن سەفی خانی" و "عەباس ڕژە" ئەندامە سەرەکییەکانی زانکۆ ئازادى کرماشانن. ئەمین تاڵیبی کوڕی محەممەد تاڵیبی لە گەندەڵە پیسەکانی ڕژێمە کە بە ناوی سەنگەر و بەشدارى شەڕى هەشت ساڵەى ئێران و عێراق پاساو بۆ خۆی دەهێنێتەوە و خەریکی تاڵانکردنی خەڵکە و دەستى هەیە لە سەرکووتکردنی بەشێک لە بزاڤ و خۆپێشاندانەکانى شاری کرماشان و بنکەى سەرەکى لە مزگەوتی ئەمیرەلمۆمنینی فلکەی مووعەلیمی کرماشانە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی قوربانیان، ئەم تاوانبارانە بۆ دۆزینەوەی نێچیرەکانیان سوودیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام وەرگرتووە و بە بیانووی لێکۆڵینەوە و بە بەکارهێنانى پۆستە کارگێڕییەکانیان، کەسەکانیان بانگهێشتی حەراسەتی زانکۆ کردووە و کەیس و مەلەفیان بۆ هەڵداوەتەوە و ڕێگەیان بۆ دەستدریژییە سێکسییەکانیان خۆش کردووە.

ئێستا زانیاری لەسەر خۆڕاگری و بوێری سێ شێرەژنی کرماشانی کەوتووەتە بەر دەستی ئاڤاتودەی کە ملیان بۆ ئەم گرووپە گەڵپیسە کەچ نەکردووە و خۆیان ڕادەستیان نەکردووە. یەکێک لەم سێ ژنە، کچی پیاوێکى شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق و دوو کچەکەى تریش فەرمانبەر و مامۆستای زانکۆکەن.

گرووپی دەستدرێژیکەران، قوربانیانییەکانیان بۆ شوێنێک لە گەڕەکی نۆبەهاری کرماشان ڕاکێشاوە و لەوێ دەستدرێژی سێکسییان کردووەتە سەریان. ئاڤاتودەی ناوی قوربانییەکانى لایە، بەڵام لەبەر پاراستنی کەرامەتیان پاراستوویەتى و دواتر وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم تۆڕە تاوانبارە بڵاو دەکەینەوە.

 (دڕێژەی هەیە)