بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گرژییەکانی ناوچه ئاڵۆزتر و خوێناویتر دەبێت

گرژییەکانی ناوچه ئاڵۆزتر و خوێناویتر دەبێت
تصویر آرشیوی است
سێنتکام یازدە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی له‌نێو برد
posted onApril 11, 2024
noبۆچوون

سێنتکام، بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، له دوو بەرپرچدانەوەی جیا یازده فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەكانی لەنێو بردووە.

ڕۆژی پێنج‌شەممه، ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ناسراو به سێنتکام، له ئکاونتی فەرمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ئاماژه به دو هێرشی بەرفراوانی تیرۆریستانی حوسی دەکات له نیوەشەوی پێنج شەممه و له ئێوارەی چوارشەممه.

به پێی ئەم ڕاگەیندراوه، له ئێوارەی چوارشەممه، ٢٢ی خاکەلێوه، حوسییەکان دەیانویست هەشت درۆن بەرەو کەشتییەکان هەڵبدەن که هێزەکانی سێنتکام له هێرشێکی پێش‌وەخت هەر هەشت درۆنەکەیان له‌نیو برد.

هەروەها نیوه‌شەوی چوارشەممه، له نێوان ساعەتی چوار تاکو شەش، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیكەش بەرەو کەشتییەکان هەڵدراون که به بەرپرچ دانەوەی خێرا، هەر سێ درۆنەکه تەقێندراوەتەوه.

بەپێی راگەیندراوی سێنتکام، یەکێک لەم درۆنانه له زەریای سوور هەڵدراوه و دووی دیکەش له کەنداوی عەدەن. جێگای ئاماژەیه، حوسییەکان له لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه پاڵپشتی دەکرن و بۆ له نێوبردنی ئاسایش له ناوچه به هەمه جۆرێکی چەک، تەیار کراون.

هێرشه تیرۆریستییەکان له ناوچه، دوای بوردمانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و کوشتنی ١٣ تیرۆریست له دەمیشق زۆرتر و چڕتر بووه. تاران له ڕێگای هێزه نیابەتییەکانی خۆی دەیهەوێت گوشارەکان بەسەر ئامریکا و ئیسرائیل زیاد بکاتەوه تاکو لەو ڕێگایه بتوانێت بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت.

ئەمه له کاتێکدایه که حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاندووه به هیچ شێوەیەک لەهەمبەر داواکاری تیرۆریستان تەسلیم نابێت بۆیه دوێنێ ئێواره له هێرشێکی کوشنده، ئۆتۆمبیلی تیرۆریستانی له ناوەندی غەززه گرته ئامانج که له ئاکامی ئەو هێرشه سێ کوڕی ئسماعیل هەنیه، ڕێبەری سیاسی حەماس، و سێ ئەندامی دیکەی بنەماڵەکەی کوژران.

جێگای ئاماژەیه هەر سێ کوڕەکەی ئسماعیل هەنیه ئەندامی لقی چەکداری حەماس، ناسراو به گوردانەکانی قەسام، بوونه و له چەندین هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل بەشدار بوونه.