بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شەش تیرۆریست له بنەماڵەی ڕێبەری سیاسی حەماس کوژران

شش تروریست له بنەماڵەی ڕێبەری سیاسی حەماس کوژران
ڕەسمێک له سێ تیرۆریست له بنەماڵەی ئسماعیل هەنیه که له هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززه کوژران
posted onApril 10, 2024
noبۆچوون

له هێرشێکی ئاسمانی هێزی بەرگری ئیسرائیل، له ئێوارەی چوارشەم، ٢٢ی  خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، بۆ سەر حەشارگەیەکی تیرۆریستان له غەززه، لانیکەم سی کوڕ و سێ نەوەی ئسماعیل هەنیه، ڕێبەری سیاسی گروپی تیرۆریستی حەماس کوژران.

ئیسماعیل هەنیه که له ترسی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ قەتەر هەڵهاتووه و لەوی خۆی شاردووەتەوه له وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی تەلڤزیۆنی "الجزیره" وتی: "ئیسرائیل له کردەوەکانی پەشیمان دەبێتەوه".

دوای هێرشی تیرۆریستی فەڵستینییەکان بۆ سەر ئیسرائیل له ٧ی ئۆکتۆبەر، شەڕیکی گەورا له غەززه چێ ببو. ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو تاکوو خاوێن کردنی غەززه له تیرۆریستان و ئازادکردنی بارمەتەکان، درێژه به جەنگ دەدات.

کوشتنی محەممەد سرور

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ڕایگەیاند، تەرمی محەممەد سرور، شارۆمەندی لوبنان و له تیرۆریستانی سەر به کۆماری ئیسلامی ئێران، له ڤیلایەک له شاروچکەی "بیت مری" له پارێزگای "جبل لبنان" دۆزراوەتەوه.

بەرپرسانی ئەمنی لوبنان له پرێس کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی لەمبارەوه وتیان، محەممەد سرور به پێنج فیشەک کوژراوه و سەرەڕای هەبوونی پاڕەیەکی زۆر له خانووەکه، بکوژەکانی دەستیان له هیچ نەداوه و شوینەکەیان بەجێهێشتووه.

محمد سرور له ئەندامانی هەربەرزی حزبوڵڵای لوبنانه که ڕۆڵێکی سەرەکی له گوازتنەوەی پارە بۆ حزبوڵڵا و حەماس دەگیرا و هەر بەم بۆنەوە وەزارەت خەزینەداری ئەمریکا، له ساڵی ٢٠١٩ ئەوی به لیستەی ڕەشی خۆی زیاد کرد.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا له راگەیندراوێک لەمبارەوه، محەممەد سروری به گوازتنەوەی دەیان ملیون دولار له ئێران بۆ حەماس بۆ پەرەدان به چالاکییه تیرۆریستییەکان له غەززه تۆمەتبار دەکات.

چاودێرێکی بواری نیزامی-ئەمنی بۆ ئاواتودەی وتی، بەڵگەکان و شێوەی کوشتنی ئەو تیرۆرسیته دەرخەری ئەم ڕاستییەیه که هێزه تایبەتەکانی موساد محەممەد سرورییان کوشتووه