رفتن به محتوای اصلی

میدیای ئێران: تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی ناردنی شاند بۆ ئیسلامئاباد نەدراوە

میدیای ئێران: تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی ناردنی شاند بۆ ئیسلامئاباد نەدراوە
posted onMay 20, 2026
noدیدگاه

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران ڕایدەگەیێنیت: تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە تاوکە شاندی ئێرانی بچێتە ئیسلامئاباد، هاوکات دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، “سبەی شەو نوێنەرانی ئەمریکا دەگەنە ئیسلامئاباد و ئەمە دواین چانسە بۆ ئێران تاوەکو بگەنە ڕێککەوتن”.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم دەڵێت: هیچ بڕیارێک نەدراوە کە شاندی ئێران بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستان بچێتە ئیسلامئاباد، تەنسیم دەڵێت: شاندی ئێران بە مەرج ئامادەی گفتوگۆیەکان دەبێت لەوانە: کۆتایهاتنی جەنگ بەیەکجاری و کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز لە دەستی ئێران وەکو خۆی بمێنێتەوە.

٠ هەمیشە هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکان دەگۆڕدرێن و جێگەی متمانە نین.

هاوکات کەناڵی CNNـی ئەمریکی ڕایگەیاند، جەی دی ڤانس بەهۆی مەترسی ئەمنی گەشتەکەی هەڵوەشاندەوە. بەشداری دانوستانەکان ناکات. ‘سی ئێن ئێن’ دەشڵێت: ئەگەر دانوستان سەرکەوتوو بێت، ترەمپ خۆی ڕۆژی سێشەممە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە دەچێتە پاکستان.

٠ بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕەنگە دۆناڵد ترەمپ و مەسعود پزیشکیان لە پاکستان ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەبارەی کۆتایهاتنی جەنگ واژۆ بکەن.

ئەوەی ڕوونە کە هەردوولایەن پێش گەیشتن بە ڕێکەوتن فشار دەکەن، بۆ ئەوەی زۆرترین داواکارییەکانیان لە ڕێکەوتنەکاندا جێگیر بێت.

دۆناڵد ترەمپ لە فۆکس نیوز جەختی کردەوە کە هەڵەکانی ئۆباما دووبارە ناکاتەوە و تاران تەنیا یەک بژاردەی لەبەردەمە: یان ڕێککەوتنێکی ژیرانە یان ڕووبەڕووبوونەوەی توندترین سزای سەربازی.⁩