رفتن به محتوای اصلی

پزیشکانی چاو لە ئێران: ژمارەی ئەو خۆپێشاندەرانی چاویان بریندار بووە، جێی نیگەرانییە

پزیشکانی چاو لە ئێران: ژمارەی ئەو خۆپێشاندەرانی چاویان بریندار بووە، جێی نیگەرانییە
posted onFebruary 3, 2026
noدیدگاه

کۆمەڵێک پزیشکی چاو لە ئێران لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەوەیکە ژمارەیەکی زۆری خۆپێشاندەرەکان چاویان بریندار بووە و ئەمەشیان بە جێی نیگەرانی لە قەڵەم داوە.

لەو بەیاننامەیەدا کە ئاراستەی سەرۆکى دەسەڵاتەکان و بەرپرسانی سەربازی و دادیی ئێران کراوە، پزیشکەکان بەکارهێنانی بەرفراوان و "بێسەروبەر"ی تفەنگی ساچمەزەن بە هۆکاری سەرەکیی ئەو پێکانانە دەزانن. ئاماژە بەوەش کراوە کە بەئامانجگرتنی دەموچاو و چاوی خۆپێشاندەران لە رووی پزیشکی، ئەخلاقی و مرۆییەوە "بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە."

ئەو پزیشکانە نابیناکردنی مرۆڤەکان، تەنانەت لە کاتی نائارامییەکانیشدا، بە "بەڵگەی ستەم و پێشێلکردنی کەرامەتی مرۆڤ" وەسف دەکەن. داواشیان کردووە دەستبەجێ بەکارهێنانی چەکی ساچمەیی رابگیرێت و لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەبارەی حاڵەتەکانی نابینابوون بکرێت. هەروەها داوای سزادانی ئەنجامدەران و قەرەبووکردنەوە و دابینکردنی چارەسەری پزیشکییان بۆ قوربانییەکان کردووە.

ئەم هۆشدارییەی پزیشکان لە کاتێکدایە، لە دەستپێکی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ مەزەندە دەکەن هەزاران کەس لە ئێران کوژرابن یان بریندار بووبن.