رفتن به محتوای اصلی

بریندار كردن و دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەكی خەڵكی بانە لە لایەن هێزە تاوانكارەكانی ڕێژیمی ئێرانەوە

بانە
posted onAugust 20, 2025
noدیدگاه

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هۆشیار شەعبانی، چالاکی مەدەنی و کۆمەڵایەتیی شاری بانە دوای بریندار كردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و  بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. 

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی شەخسی و بەبێ فەرمانی قەزایی هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندی “کانی سوور” شوێنی نیشتەجێبوونی هۆشیار شەعبانی و هەوڵی دەستبەسەر كردنی ناوبراویان داوە. 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆشیار شەعبانی دوای بینینی هێزە ئەمنییەکان هەوڵی هەڵاتنی داوە، کە هێزەكان تەقەیان لێکردووە و قاچی بە سەختی بریندار بووە. 
پێویستە بگوترێ کە ئەم هاووڵاتییە پێشتریش بە هۆی چالاکییەكانی چەندین جار بانگهێشت و لێپرسینەوە و دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر كردن و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.