رفتن به محتوای اصلی

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی پشتڕاستی كردەوە: هێرش بۆ سەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی سانتریفیوژ لە تاران و کەرەج

ئێران
posted onJune 18, 2025
noدیدگاه

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە زانیاری باوەڕپێکراویان سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دوو ناوەندی بەرهەمهێنانی سانتریفیوژ لە ئێران هەیە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، كارگەكانی تسای كەرەج و ناوەندی لێکۆڵینەوەی تاران کراوەتە ئامانج.

لە سایتی تاران، بینایەک کە شوێنی بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی ڕۆتۆری سانتریفیوژی پێشکەوتوو بوو، ڕووخێندرا.

هەروەها لە کەرەج دوو بینای سەرەکی کە پێکهاتەی جۆراوجۆری سانتریفیژیان بەرهەم دەهێنا، لەناوچوون.