رفتن به محتوای اصلی

کۆماری ئیسلامی خەریکە دیمۆگرافیای شاری مەهاباد دەگۆڕێت

کۆماری ئیسلامی خەریکە دێموگرافیی شاری "مەهاباد" دەگۆڕێت
AvaToday caption
posted onOctober 20, 2021
noدیدگاه

بە پێی ڕاپۆرتی کوردستان میدیا لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوییەوە هەر ساڵە ڕێژیمی ئێران ١٢ بنەماڵەی کۆچەری "تورکـ"ـی بەشێوەی بەرنامەداڕێژراو لە شاری "مەهاباد" جێگر دەکات. هێنانی ئەو بنەماڵە تورکانە لە ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسییەتیی ڕێژیم لەو شارە بەشێوەی نەهێنی و بە پارێزراوی ماوەتەوە هەروەها ناسنامە و کۆدی میللیی شاری "مەهاباد"یان بۆ دروست دەکرێ.

 

جگە لە فەرمانبەر و نیزامییە تورک و ناخۆجێیەکان ڕێژەی ئەو بنەماڵە تورکانە لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ ماڵ مەزندە دەکەن. بەپێی زانیارییەکان دۆخی ئابووریی ئەو بنەماڵە تورکانە زۆر باشە و ماشینی ئاخرین سیستم و خانووی باشیان بۆ دەکڕن. هەروەها مانگانە بڕە پارەیەکی باشیان بۆ دیاری کراوە.

شاری "مەهاباد" پێک هاتووە لە ٢٢ گەڕەک کە ئەو ٥٠ بنەماڵە تورکە بەسەر هەر ٢٢ گەڕەکدا دابەش کراون. گۆڕینی دێموگرافیی بەشێکی دیاریکراوی کوردستان لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پلانێکە بۆ ئاژاوە و ناتەبایی نێوان دوو نەتەوەی تورک و کورد.

ڕێژیمی ئێران بەهەموو توانای خەریکی گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستانە. لەو پێناوەشدا هەموو شێوە پلانێکی تاقی کردووەتەوە بۆ نموونە ئاوی کوردستان ڕادەکێشیتە ناوچە وشکانی و شارەکانی ناوەندی ئێران بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان کۆچ بکەن و خەڵکی ناوچەکانی ئێران بخاتە جیگەیان. لە لایەکی دیکەوە بەشێوەیەی گەڵاڵەیی کەرتی خزمەتگوزاری و کار و پیشە لە کوردستان چالاک ناکات هەتا خەڵکەکە بەناچار بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان زێدی باب و باپیرانیان بەجێ بهێڵن.