Ana içeriğe atla

موجتەبا خامنەیی قاچی نەماوە و دەموچاوی تێکچووە

موجتەبا خامنەیی قاچی نەماوە و دەموچاوی تێکچووە
posted onMay 19, 2026
noyorum

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی نزیک لە بازنەی بڕیاری تاران بڵاویکردەوە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران، لە بۆردووماندا قاچێک یان هەر دوو قاچی لەدەستداوە و شێوەی دەموچاوی تەواو تێکچووە.

سێ سەرچاوە بە رۆیتەرزیان گوتووە؛ خامنەیی تەمەن 56 ساڵ، لە هێرشەکەی سەر بارەگای ڕێبەرایەتی لە ناوەندی تاران، دەموچاوی شێواوە و قاچەکانی بە سەختی بریندار بوون. سەرەڕای برینەکانی، سەرچاوەکان دەڵێن خامنەیی لە ڕووی مێشکەوە هۆشیارە و لە ڕێگەی "کۆنفرانسە دەنگییەکانەوە" سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، موجتەبا خامنەیی ڕاستەوخۆ بەشداری لە بڕیارە گرنگەکاندا دەکات، بەتایبەتی سەبارەت بە جەنگ و دانوستانە چارەنووسسازەکانی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا. ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەش کردووە کە نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەو وەسفانەی سەرچاوەکان بۆ بارودۆخی تەندروستیی خامنەیی پشتڕاست بکاتەوە.

موجتەبا خامنەیی لەو کاتەوە بووەتە ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی، هێشتا دەنگ و دیمەنی بڵاو نەبووەتەوە.