Ana içeriğe atla

بازرگانانی ئێران لە جیهان دادەبڕێن؛ تەنیا ٢٠ خولەک ڕێگە بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت دەدرێت

بازرگانانی ئێران لە جیهان دادەبڕێن؛ تەنیا ٢٠ خولەک ڕێگە بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت دەدرێت
posted onJanuary 25, 2026
noyorum

مەجیدڕەزا حەریری، سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران و چین، ئاشکرای کرد؛ بەربەستێکی توند خراوەتە سەر بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ بازرگانان و خاوەنکاران، بە جۆرێک کە تەنیا بۆ ماوەی 20 خولەک لە ڕۆژێکدا و لەژێر چاودێریی ورددا ڕێگەیان پێ دەدرێت.

حەریری ڕایگەیاند، ئەم هەلە تەنیا بۆ ئەو بازرگانانەیە کە "کارتی بازرگانی"یان هەیە، بەڵام مەرجەکان زۆر توندن. ئەو وتیشی: "ئەم کاتە تەنیا بۆ پشکنینی چەند ئیمەیلێک بەسە و بە هیچ شێوەیەک وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی بازرگانان نییە." جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم شێوازە نەک چارەسەر نییە، بەڵکو بە تەواوی چالاکییە ئابوورییەکانی پەک خستووە.

بەپێی گوتەکانی سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران و چین، ئەم خزمەتگوزارییە سنووردارە تەنیا لە تاران و چەند شارێکی دیکە بەردەستە، ئەویش تەنیا لە ڕێگەی چەند کۆمپیوتەرێکی دیاریکراوەوە لەناو ژوورە بازرگانییەکاندا. بازرگانان دەبێت پێشوەختە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و تەنیا لەژێر چاودێریی "نازێر"دا دەتوانن بۆ ئەو ماوە کورتە ئینتەرنێت بەکاربهێنن.

لە لایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی (NetBlocks) کە چاودێریی بارودۆخی ئینتەرنێت لە جیهاندا دەکات، ڕایگەیاندووە کە تاوەکو رۆژی یەکشەممە ماوەی بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران 400 کاتژمێری تێپەڕاندووە.