Skip to main content

دۆناڵد ترامپ: ئێران زۆر گۆڕاوە و ئێستا هەوڵەکان تەنیا بۆ مانەوەیە

دۆناڵد ترامپ: ئێران زۆر گۆڕاوە و ئێستا هەوڵەکان تەنیا بۆ مانەوەیە
AvaToday caption
posted onApril 19, 2020
nocomment

سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی شەممە ٣٠ خاکەلێوە جارێکی دیکە گووتی لەو کاتەوە ئەو بووە بە سەرکۆماری ئەمریکا ئێران بووە بە وڵاتێکی جیاواز و ئێستا تەنیا تەمای مانەوەیەتی.

 

دۆنالد ترامپ کە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەنووسی خۆی لە کۆشکی سپی قسەی دەکرد، دووجار ئێرانی تۆمەتبار کرد کە ناوەندی تیرۆریزم بووە و دەیهەوێ بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زاڵ بێت.

سەرکۆماری ئەمریکا گووتی: ئەو کاتەی وەک سەرکۆمار چوومە ناو کۆشکی سپی، ئێران ناوەندی تیرۆر بوو. لە حەوتووی یەکەمدا لە سەر ئێران پرسیارم کرد و گووتیان ١٨ خاڵی تێکهەڵچوونی گەورەمان لەگەڵ ئێران هەیە یانی لە یەمەن، سوریە و عێراق لە هەموو جێگەیەک بوونیان هەبوو.

دۆنالد ترامپ ئەوەی ڕوونکردەوە ئەوان ئێستا وڵاتێکی جیاوازن. ئەمن ڕێککەوتنی کارەساتی ئەتۆمیم ڕاگرت. کۆماری ئیسلامی خوازیاری دانوستان و گفتوگۆ بوو تا ئەو جێگەی جان کێری یاسای لۆگانی پێشێل کرد. جان کێری ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ ئێران ئەنجامدا و نەیدەویست ڕێککەوتنێکی دیکە درووست ببێت.

سەرکۆماری ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە ئەگەر جان کێری نەبوایە، ئێستا دەوڵەت ئەو لەگەڵ ئێران بە ڕێککەوتنێکی نوێ گەیشتبوو.

شایانی باسە لە دوای دانانی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر کۆماری ئیسلامی ، ڕژیمی ئێران هەنگاوەکانی بەرەو داڕمانی ئابوری خێراتر کردووەتەوە و  لە ماوەی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی ڕژیم لە ژێر گوشاری گەمارۆکان هەوڵێکی زۆریان دا بۆ ئەوەی بە بیانوو هێنانەوەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆڕۆنا ئەمریکا گەمارۆکانی سەریان کەم بکات یان لابەرێت.

کۆشکی سپی سوورە لەسەر ئەوەی گووشاری هەرە زۆر لەسەر کۆماری ئیسلامی درێژەی هەبێت.