Skip to main content

جرۆزالم پۆست: ڕێککەوتنی نێوان نەتانیاهۆ و حیزبی گانتز بۆ پێکهێنانی دەوڵەت نیزیکە

جرۆزالم پۆست: ڕێککەوتنی نێوان نەتانیاهۆ و حیزبی گانتز بۆ پێکهێنانی دەوڵەت نیزیکە
AvaToday caption
posted onApril 19, 2020
nocomment

جروزالم پۆست ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوە لە زمان سەرچاوەکانی لە حیزبی شین و کەسک بە رێبەری بنی گانتز بلاوی کردووەتەوە کە ڕێککەوتنی ئەو حیزبە لەگەڵ حیزبی لیکود بە ڕێبەری بنیامین نەتانیاهۆ زۆر نیزیکە.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، سەرچاوەکان لەمەر ڕێککەوتنی دوو حیزبی شین و کەسک و لیکود ئەگەری زۆرە هەتا شەوی یەکشەممە بە ڕێککەوتن بگەن و ڕایبگەیەیێنن.

هەروەها جروزالم پۆست نووسیویەتی ئاگادا کراوەتەوە لیکود پەژیوان بووەتەوە لە داوایەکی لەمەڕ پەسەندکرانی یاسایەک لە کۆنسێت بۆ ڕێگریکردن لە کشانەوەی بنیامین نەتانیاهۆ لە سەرۆکوەزیران یان جێگری سەرۆکوەیزران کابینەت فرەلایەن لە لایەن لە لایەن دادگا.

پێشتر سەرکۆماری ئیسرائیل داوای لە کۆنست کردبوو سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژیرێت. ناوبراو سێ حەوتووی مۆڵەت بە پەرلەمانی ئیسرائیلدا لەسەر هەڵبژاردنی ڕێبەرێکی نوێ بە ڕێککەوتن بگەن یاخود ئەوەی وڵاتەکە بۆ چوارەمین خوولی هەڵبژاردن لە یەکساڵدا ئامادە بکات.

بڕیاری سەرکۆماری ئیسرائیل بەو مانایە نییە کە گانتز و نەتانیاهۆ ناتوانن بە ڕێککەوتن بگەن. دوو ڕێبەر پێنجشەممە دوای تەواو مۆڵەتی دیاریکراو گووتیان درێژە بە دانوستانەکانی خۆیان دەدەن. نەتانیاهۆ گووتبووی کە گانتزی بۆ چاوپێکەوتنێکی نوێ بانگهێشت کردووە.