بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوپاى پاسداران مەریوان بەرەو کارەساتێکى گەورەى ئینسانى دەبات

سوپاى پاسداران مەریوان بەرەو کارەساتێکى گەورەى ئینسانى دەبات
AvaToday caption
posted onApril 7, 2020
noبۆچوون

بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، خەڵکێکی زۆر لە شارى مەریوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان تووشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا بوونەتەوە و هیچ بنکە و ناوەندێکی هەواڵنێری ئازاد لە شارەکەدا نییە کە حەقیقەت و ڕاستییەکان بگەیێنیتە خەڵک و دونیا.

 

پەرەستارێکى مەریوانى بە ئاڤاتودەى گوت "ئێم خۆمان لە نێو نەخۆشخانەکاندا کار دەکەین و ئامارەکان کە ناوەندە فەرمییەکانی زانستگای پزیشکی کوردستان بڵاویان دەکەنەوە، زۆر دوورن لە ڕاستییەوە".

بە وتەی پزیشکە پسپۆرەکانی مەریوان وەک "ف.م" و "ک.ش" و ... لەم چەند حەوتووەى ئاییندەدا، مەریوان زۆرترین تووشبووی کۆڕۆنای دەبێت و بەمەش ئاستى قوربانییەکان لەم شارە بەرزتر دەبێتەوە. بە قسەى یەکێک لە پزیشکەکانى شارەکە کە نەیویست ناوى ئاشکرا بێت، چەندین هۆکار هەن بۆ زیاتر بڵابوونەوەى ئەم ڤایرۆسە کە زیاتریان کارنەکردنى دەسەڵاتە لەم شارە بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەى خەڵک و دابیننەکردنى پێداویستى پزیشکى بۆ نەخۆشخانەکان و خۆراک و واڵاکردنى سنوورى باشماخ بوونى هاتوچۆیەکى زۆرى بازرگانى بێ وەبەرچاوگرتنى ڕێکارەکانى پێویستى وەک گەنبڕى و تەندرووستى و لە لایەکى دیکەیشەوە خەڵکى شارکە زۆریان هەژارن و ژیانیان لەسەر ئەو پارەیە دەسووڕێت کە ڕۆژانە دەستیان دەکەوێت و لە نەبوونییەکى گەورەدا دەژین.

بە پێى ئامارە فەرمییەکان بێت، تووشبووانى کۆڕۆنا لە مەریوان نزیکەى ١٨ بۆ ٢٠ کەسە، کەچى بە پێچەوانەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس تووشبوومان لە شارەکە هەیە و ڕۆژانە نیشانەکانى کۆخە وشکە و ئازارى سینگ و هەناسەبڕکێ و پەستانى هەناسە و بەرزى پلەى گەرمى لە ١٢ بۆ ٢٠ کەس دەردەکەوێت و سەردانى نەخۆشخانەى بوو عەلى دەکەن" و لەمەش خراپتر زۆرێک لە پەرەستار و پزیشکەکانیش ئەگەرى تووشبوون بە کۆڕۆنایان لێ دەکرێت کە دیارترینیان تووشبوونى دکتۆر ئەبتەحی بوو کە تووشی کۆڕۆنا بووەوە.

نەخۆشخانەى مەریوانن

پەرەستارێکیش لە یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانى مەریوان لەم بارەوە گوتى "هەرچەندە ئەم تووشبووانە سەردانى ناوەندە پزیشکییەکانمان بکەن، ئێمە هەوڵ دەدەین بیانپشکنین و سی تی ئیسکەن بۆ سینگیان بکەین و بە زانینى ئەوەى کە تووشى کۆڕۆنا بوونەتەوە، یەکسەر دەیاننێرین بۆ نەخۆشخانەی بوو عەلی، بەڵام بەداخەوە لەو نەخۆشخانەیە ئەوەندەى ئێمە پرسیومانە بە هۆى کەمى کەرەستەى پزیشکى لەم بارەوە، پشکنینی زیاتریان بۆ ناکرێت و بە پیی بەرنامەی شاردنەوەی ئاماری کڕۆناکان لە وێوە ئەم راستیە دیزە بە دەرخۆنەی پێ دەکریت و پزیشکی عفونی بە دانی دوو بەستە حەب، نەخۆشەکان دەنێرنەوە ماڵەوە".

وەک ئاڤاتودەى زانیویەتى، "بەرپرسان و ئەو پزیشکە عفونیانە لەسەر داواکارى ئیتلاعات و سوپا و حەراسەتى نەخۆشخانەکە، بە هەموو تووشبووەکان دەڵێن پێویستە خۆت بپارێزیت و خۆت قەرەنتینە بکەى" و ئەمەش هۆکارێکى گەورەیە بۆ زیاتر پەرەسەندنی کۆڕۆنا لە مەریوان.

بە وتەی یەکێک لە دەرمانگەرەکانی نەخۆشخانەی فەجری مەریوان کە بنکەی غەرباڵگەری کۆرۆنای لییە و بە هۆی بنکەی ئەشعە و سی تی ئیسکەنیشەوە هەموو تووشبووانى کۆڕۆنا سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە دەکەن، "کەرەستەی خۆپارێزی زۆر کەمە و بەرپرسان بە جۆرێک خۆیان لەو دۆخە دەشارنەوە".

بە وتەی چەندی پزیش و پەرەستارێکى نەخۆشخانەکانی فەجر و بوو عەلی مەریوان، لە ماوەی ئەو چل رۆژەدا هەشتا لە سەدی مەرگەکان بە هۆی کۆرۆناوە بوونە، کەچى "لەسەر بڕیارى حەراسەتى نەخۆشخانەکان، بۆ هۆکاری مەرگەکانى قوربانیانى کۆڕۆنا بە شەکرە و جەڵتەی دڵ و نەخۆشینی تر تۆمار کراوە و ڕاگەیێنراوە".

 کۆمارى ئیسلامى هەر لە سەرەتاوە بە شاردنەوەى ڕاستییەکان لەسەر بلاوبوونەوەى کۆڕۆنا و دواتر درێژەدان بە سیاسەتى نهێنیکارى لەم بارەوە و دزین و دەستبەسەرداگرتنى کەلوپەل و پێداویستى پزیشکى وڵاتانى دەرەوە لە لایەن سوپا، گەورەترین مەترسییان تووشى خەڵکى ئێران و کوردستان بەتایبەتى کردووە و هەر ئەمەشە تا دێت ئامارەکان لە پەرەسەندن و زیاتربووندان.