بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران لە ڕیزبەندى نەتەوە باشەکانى دونیایە لە کۆتاییدایە

ئێران لە ڕیزبەندى نەتەوە باشەکانى دونیایە لە کۆتاییدایە
AvaToday caption
فەڕەنسییەکان بۆ هەشتەمین ساڵ یەکەم دێنەوە
posted onNovember 24, 2019
noبۆچوون

فەڕەنسییەکان بۆ هەشتەمین ساڵی یەک لە دواى یەک، لە پلەی باشترین نەتەوەکانی دونیایە، ئەمەش لە پێنوێنی کواڵیتی نەتەوەکاندا دانراوە کە لە لایەن کالین و کوچنف کارى هەڵسەنگاندنەکەى بۆ کراوە و فەڕەنسا پلەى ٨٣.٥%ى پێ دراوە.

 

بەشێک لەو تایبەتمەندیانەی بۆ ئەو هەڵسەنگاندنە لەبەرچاو گیراون، بریتین لە  هێزی ئابوری، گەشەی ئینسانی، سەقامگیری، ئازادی سەفەر و ئازادی پیشە. لەو ڕێزبەندییەشدا دوو وڵاتی ئاڵمان و هوڵەندا بە ٨٢.٨% لە پلەی دووەمدان و دانیمارک لە پلەی چوارەم جێی گرتووە. ئێستا بەریتانیا لە پلەی هەشتەمی ئەو ڕیزبەندیەدایە و ئەگەری هەیە دوای برکسیت بۆ پلەی %٥٦ دابەزێ کە ئیستا چین لەو پلەدایە.

دکتور کریستین کالین و پرۆفیسۆر دیمیتری کوچنف توێژەرانی ئامادەکاری ئەو ڕاپۆرتە دەڵێن تایبەتمەندی جیاوازی فەڕەنسا لەو پلەبەندییەدا زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ئازادی پیشە واتە ئەو پێوەرە کە کەسانی بە ڕەگەز فەڕەنسی دەتوانن شوێنی دیکە بۆ کارو ژیان هەڵبژێرن.

دوای دانیمارک وڵاتانی نۆروێژ، سوید، ئیسلەند، فنلەند، ئیتالیا، بەریتانیا، ئیرلەندا و ئیسپانیا یەک لە دواى یەک دێنە خوارەوە. دوو توێژەری ئەو ڕاپۆرتە باسیان لەوە کردووە بەهای ناوخۆیی و دەرەکی بە تایبەت ڕێژە و کواڵیتی ئامانجەکانی بێ ڤیزا لە هەموو نەتەوەکانی دونیاش هەڵسەنگێنراوە. لەو پلەبەندییەدا ئەمریکا بە ٧٠% لە پلەی ٢٥ـەمدایە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ لاوازی ئازادی پیشە بە جیاوازی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا.

لە پلەکانی دوایی ئەو ڕاپۆرتەدا وڵاتانی سوودانی باشوور، ئەفغانستان و سۆماڵی بە ١٥.٩% و ١٥.٤%  و ١٣.٨% دێن. لەو ڕیزبەندیەدا ئێران لە پلەی ١٢٥ـەمدایە.  لە نێو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئیمارات لە پلەی ٤٢ـمدایە. کوێت پلەی ٧٠ـیەم، عەمان و قەتەر پلەی ٧٨ و عەرەبستان ٨١ و بەحرەین ٨٢ـى ڕزیبەندییەکەیان پێ دراوە.

وڵاتی ئیسرائیل لە پلەی ٤٨ـەمدایە. لە نێو وڵاتانی ئاسیاییدا ژاپۆن بە پلەی ٢٦ـەمەم باشترین دۆخی هەیە.